مادده‌ی سێیه‌م: مادده چواره‌م له یاسای ژماره (12)ی ساڵی 1997 هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێی ده‌گرێته‌وه: ئامانجی كۆڕ به‌دیهێنانی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:ـ 1- پاراستنی ره‌سه‌نایه‌تی زمانی كوردی و گه‌شه‌پێكردن و په‌ره‌پێدانی. 2- كاركردن له پێناوی گه‌یشتن به زمانێكی كوردی فه‌رمی یه‌كگرتوو به سوود وه‌رگرتن له وشه و زاراوه‌ی هه‌موو شێوه‌كان. 3- گرنگی دان به لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و زمانه‌وانی. 4- گرنگی دان به رۆشنبیریی نه‌ته‌وه‌یی كوردی. 5- گرنگی دان به لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی و جوگرافی و شوێنه‌واریی كورد و كوردستان. 6- هاندان و پشتگیریی كردنی دانان و نووسین به زمانی كوردی و گرنگی دانیش به زانستی زمان به هه‌موو لقه‌كانیه‌وه. 7- گرنگی دان به وه‌رگێڕان له زمانی كوردیه‌وه بۆ زمانانی تر و به پێچه‌وانه‌وه. 8- به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌لأ ئه‌كادیمیا زانستیه‌كان و زانكۆكان و سه‌نته‌ره‌كانی زانستی له ناو هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌یدا.