مادده‌ی نۆیه‌م: یه‌كه‌م: رۆژنامه‌نووس و سه‌رنووسه‌ر، به‌بڕێك پاره غه‌رامه ده‌كرێن كه له (1،000000) یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر و له (5،000000 ) پێنج ملیۆن دینار پتر نه‌بێ. كاتێك یه‌كێك له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه:- 1- چاندنی تۆی ڕق و كینه‌و لێكترازاندنی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵ. 2- سوكایه‌تیكردن به بیر‌و باوه‌ڕه‌ء ڕێء ڕه‌سمه ئایینیه‌كان. 3- سوكایه‌تیكردن به سیمبول و پیرۆزییه‌كانی هه‌ر ئایین و ئایینزایه‌كء له‌كه‌داركردنیان. 4- هه‌ربابه‌تێك په‌یوه‌ندی به نهێنیه‌كانی ژیانی تایبه‌تی تاكه‌وه هه‌بێ، هه‌ر چه‌نده راستیش بێ، به‌ڵام بڵاوكردنه‌وه‌ی ببێته هۆی له‌كه‌داربوونی. 5- جنێودان وتوانجی ناڕه‌واو ناوزڕاندن. 6- هه‌ر بابه‌تێك زیان به رێكاری لێكۆڵینه‌وه‌و دادوه‌ری بگه‌یه‌نێ ته‌نیا مه‌گه‌ر دادگا رێگای به بڵاوكردنه‌وه‌ی دابێ. 7- پێشێلكردنی پره‌نسیپه‌كانی به‌ڵێننامه‌ی (میپاق شرف)ی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ساڵی (1954)ی هه‌مواركراو كه پاشكۆی ئه‌م یاسایه. دووه‌م: رۆژنامه‌ی بڵاو كه‌ره‌وه به بڕێك پاره غه‌رامه ده‌كرێت كه له (5،000000) پێنج ملیۆن دینار كه‌مترو له (20،000000) بیست ملیۆن دینار پتر نه‌بێت، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌وانه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)دا هاتووه بڵاو كرده‌وه. سێیه‌م: له‌كاتی دووباره‌كردنه‌وه‌دا دادگا بۆی هه‌یه سزا داراییه‌كه‌ی زیاد بكا، به مه‌رجێك له دوو هێنده‌ی پاره‌ی سزاكه كه له بڕگه‌كانی(یه‌كه‌م و دووه‌م)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتوون پتر نه‌بێ. چواره‌م: داواكاری گشتی و زیان پێ گه‌یشتوو بۆیان هه‌یه به‌پێی یاسا داوا تۆمار بكه‌ن.