مادده‌ی هه‌شته‌م: یه‌كه‌م: له‌كاتی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووس كه به‌كارێك تۆمه‌تبار ده‌كرێ په‌یوه‌ندی به پیشه‌كه‌یه‌وه هه‌یه، سه‌ندیكای لێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه. دووه‌م: نابێ لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌لأ رۆژنامه‌نووس بكرێ، یا شوێنی كار‌و ماڵه‌كه‌ی بپشكنرێ له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌ی له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه مه‌گه‌ر به بڕیاری دادوه‌ریی نه‌بێ ء نه‌قیب یان ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی یاسایی جێی ده‌گرێته‌وه بۆی هه‌یه له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا ئاماده‌بێ. سێیه‌م: له هه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سزاییدا، نابێ دیكۆمێنت و زانیاری و به‌یاننامه‌و په‌ڕاوگه‌كانی رۆژنامه‌نووس به به‌ڵگه‌ی تۆمه‌تباركردن له دژی به‌كاربهێنرێ، ته‌نیا مه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییان به بابه‌تی سكاڵای تۆماركراو له دژی رۆژنامه‌نووسه‌وه هه‌بێت. چواره‌م: نووسینء بلاوكردنه‌وه له‌سه‌ر كاره‌كانی فه‌رمانبه‌ر یان كه‌سێكی ڕاسپێردراو بۆ خزمه‌تگوزاری گشتی یان، سیفه‌تی نوێنه‌رایه‌تی گشتی هه‌بێ تاوان نی یه ئه‌گه‌ر هاتو بلاوكردنه‌وه‌كه له چوارچێوه‌ی ئه‌ركی فه‌رمانبه‌ریء خزمه‌تی گشتیء نوێنه‌رایه‌تی ده‌رنه‌چێ به‌و مه‌رجه‌ی به‌لگه‌ی سه‌لمێنه‌ری دانه پالییان له‌سه‌ر هه‌بێ. پێنجه‌م: نابێ دوای تێپه‌ڕبوونی(90)نه‌وه‌د رۆژ له مێژووی بڵاوكردنه‌وه هیچ جۆره رێكارێكی یاسایی له به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووس بگیرێته‌به‌ر.