مادده‌ی حه‌وته‌م: یه‌كه‌م : رۆژنامه‌نووس سه‌ربه‌خۆیه و له به‌جێهێنانی ئه‌ركه پیشه‌یه‌كه‌ی هیچ ده‌سته‌ڵاتێكی به‌سه‌ره‌وه نییه جگه له ده‌سته‌ڵاتی یاسا. دووه‌م: نابێ ئه‌و ڕاو بۆچوونه‌ی كه له لای رۆژنامه‌نووس ده‌رده‌چێ، یان ئه‌و زانیارییانه‌ی كه بڵاویان ده‌كاته‌وه ببنه هۆی تێكدانی باری ژیانی، یان زیان به‌خۆی و مافه‌كانی بگه‌یه‌نێ. سێیه‌م: رۆژنامه‌نووس مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانی ئاشكرا نه‌كا، ته‌نها به‌بڕیاری دادوه‌ری نه‌بێ. چواره‌م: رۆژنامه‌نووس مافی ئاماده بوونی له كۆنگره‌و چالاكییه گشتییه‌كاندا هه‌یه. پێنجه‌م: هه‌ر كه‌سێكێك به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه سووكایه‌تی به رۆژنامه‌نووس بكا، یان ده‌ستدرێژیی بكاته سه‌ر ئه‌وا هه‌مان ئه‌و سزا یه ده‌یگرێته‌وه كه بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له كاتی یان به‌هۆی به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی دانراوه. شه‌شه‌م: ئه‌گه‌ر گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له سیاسه‌تی ئه‌و رۆژنامه‌یه روویدا كه رۆژنامه‌نووسه‌كه كاری تێدا ده‌كا، یان بارودۆخی گرێبه‌ستییه‌كه‌ی گۆڕا، رۆژنامه‌نووس بۆی هه‌یه ئه‌و گرێبه‌سته یه‌ك لایه‌نه هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه، به مه‌رجێك(30) سی رۆژ پێش ئه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه ئاگاداری رۆژنامه‌كه بكاته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی مافی رۆژنامه‌نووسه‌كه له قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌دا بفه‌وتێ. حه‌وته‌م: پێویسته ده‌زگاكانی رۆژنامه‌گه‌ری و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی رۆژنامه‌كان پابه‌ندی هه‌موو ئه‌ومافانه بن كه له یاسا به‌ركاره‌كان و گرێبه‌ستی په‌سندكراو له‌لایه‌ن سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان بۆ رۆژنامه‌نووسان دیاریكراون. هه‌شته‌م: له بارێكدا ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووس هه‌موو مۆڵه‌ته ئاساییه‌كانی، یان هه‌ندێكیانی دوای كۆتایی ساڵی دارایی وه‌رنه‌گرتبوو، ئه‌وا ئه‌و پاره‌یه‌ی پێده‌درێ كه ده‌یكه‌وێ به مه‌رجێك له مووچه‌ی مانگێكی پتر نه‌بێ. نۆیه‌م: له كاتی تووشـــــبوونی رۆژنامه‌نووس به نه‌خۆشی وپێكان له كاتی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كه‌ی، یان له پێناویدا ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ی كه كاری تێدا ده‌كا، خه‌رجی چاره‌سه‌ر كردنی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ. ده‌یه‌م: ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووس له رۆژانی پشووی فه‌رمیدا كاری كرد، پێویسته ئه‌و ده‌زگا رۆژنامه‌گه‌رییه‌ی كاری تێدا ده‌كا قه‌ره‌بووی ماددی ئه‌و رۆژانه‌ی بۆ بكاته‌وه به بڕی كرێی دوو رۆژ بۆ هه‌ر رۆژێك.