مادده‌ی یه‌كه‌م: بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه زاراوه‌كانی خواره‌وه ماناكانیان له به‌رامبه‌ردا هاتووه:- یه‌كه‌م: هه‌رێم : هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق. دووه‌م : سه‌ندیكا : سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان. سێیه‌م: نه‌قیب : نه‌قیبـی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان. چواره‌م: رۆژنامه‌گه‌ری: پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌رییه له كه‌ناڵه جیاوازه‌كانی راگه‌یاندندا. پێنجه‌م: رۆژنامه‌نووس: هه‌ركه‌سێك كه له‌بواری رۆژنامه‌گه‌رییدا له هه‌ر كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندندا كار ده‌كا. شه‌شه‌م: رۆژنامه: هه‌ر چاپكراوێك كه به شێوه‌یه‌كی خولی و به ناوێكی دیاریكراو و به ژماره‌ی ڕیز به‌ندو به‌رێكوپێكی ده‌ربچێ و دابه‌ش بكرێ.