مادده‌ی پێنجه‌م: 1-هه‌ر هاوڵاتییه‌كی عیراقی نبشته‌جێی هه‌رێم كه بیه‌وێ چاپكراوێكی خووله‌كی ده‌ربكا ده‌بێ داخوازییه‌ك پێشكه‌ش به وه‌زیری رۆشه‌مبیری بكا تیایدا ناوی خۆی و ناوی سه‌رۆكی نووسین و ناوی چاپكروه‌كه و زمانه‌كه‌ی دیاری بكا. 2-وه‌زیر ده‌بێ له ماوه‌ی (30) رۆژدا له رۆژی تۆمار كردنی داخوازیه‌كه‌وه له لای وه‌زاره‌ت بڕیاری خۆی له باره‌یه‌وه بدا. 3-ئه‌گه‌ر وه‌زیر له ماوه‌یه‌ی برگه‌ی (2)دا بڕیاری خۆی نه‌دا چاپكراوه خوله‌كییه‌كه له رووی یاساییه‌وه به رێپێدراو داده‌نرێ. 4-له حاڵه‌تی ره‌ت كردنه‌وه‌ی داخوازیه‌كه‌دا خاوه‌نی داخوازییه ره‌تكراوه‌كه بۆی هه‌یه له ماوه‌ی ده رۆژدا له‌و رۆژه‌ی پێی راده‌گه‌ێنرێ له لای دادگای پێداچوونه‌وه (تمییز)ی هه‌رێم تانووت له بڕیاری وه‌زیردا بڕیاری دادگاش بن بڕ (قگعی) ده‌بێ.