مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌م وشانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2-وه‌زاره‌ت: وه‌زاره‌تی رۆشه‌مبیری هه‌رێم. 3-وه‌زیر: وه‌زیری رۆشنبیری هه‌رێم. 4-چاپكراوی خوله‌كی (ده‌وری) هه‌ر چاپكراوێك كه به‌رده‌وام كه چماره‌ی زنجیره‌یی و له‌ه كاتێكی دیاریكراودا ده‌ربچێ وه‌ك رۆژنامه و گۆڤار و بڵاوكراوه و هه‌رچی یه‌كی له‌م بابه‌تانه بێ. 5-چاپكراوی نا خوله‌كی (ناده‌وری) هه‌ر چاپكراوێك كه بۆ یه‌ك جار ده‌ربچێ یا به‌ش به‌شی دیاریكراو بێ به بێ گوێدانه چاپكردنه‌وه (اعاده الگبع) وه‌ك مه‌وسووعه و قامووس و كتێب و نامیلكه‌و نه‌خشه (خریگه)و رسم و هه‌رچییه‌كی له‌م بابه‌ته بێ.