ماددهی (16)یەکەم: بەڕێوەبەرایەتى گشتى تایبەتمەندە بەکارى شوێنەواریى و کەلەپووریى لە هەرێم.دووەم: هیچ کەس و لایەنێک بۆى نیە کارى شوێنەواریى یان کەلەپووریى لە هەرێم ئەنجام بدات، تەنانەت لەسەر زەوى و موڵکى خۆشى بێت، تەنها بە مۆڵەتى بەڕێوەبەرایەتى گشتى نەبێت.سێیەم: بەڕێوەبەرایەتى گشتى بۆى هەیە رێگا بە پسپۆران و دام و دەزگا زانستی و زانکۆ و پەیمانگەکانى ناوخۆ و بیانییەکان بدات بۆ مەبەستى کارى شوێنەواریی و کەلەپووریى، لە بوارى شوێنەوار و کەلەپووردا، ئەمەش دواى دڵنیابوونەوە لە توانا و لێهاتوویی زانستى و دارایی ئەو لایەنانە.