ماددهی (12)یەکەم: کەسانى سروشتى و مەعنەویى بۆیان نییە شوێنەوارى گوازراوەیان لابێت و دەبێت لە ماوەى (90) نەوەد ڕۆژ، لەڕێکەوتى جێبەجێکردنى حوکمەکانى ئەم یاسایەوە، ڕادەستى بەڕێوەبەرایەتییەکان یان بەڕێوەبەرایەتى گشتى بکەنەوە.دووەم: پێویستە خاوەن یان دەستدارى (حائز) پارچەى کەلەپوورى و دەستنووس، لە ماوەى (90) نەوەد ڕۆژ لەرێکەوتى جێبەجێکردنى حوکمەکانى ئەم یاسایەوە، ئاگادارى بەڕێوەبەرایەتییەکان یان بەڕێوەبەرایەتى گشتى بکاتەوە، بۆ ئەوەى تۆماربکرێت و سەرپەرشتی هاوبەش بکرێت.سێیەم: پاڵپشت بە ڕێکارە یاساییەکان، خاوەنى پارچەى کەلەپووریى یاخود دەستنووسەکان، کە لە بڕگەى (دووەم)ى ئەم ماددەیەدا ئاماژەیان پێکراوە، بەرپرسن لە ونبوون و تێکچوونى پارچەکان.