ماددهی (11)بەڕێوەبەرایەتی گشتی یا بەڕێوەبەرایەتی ئەم تۆمارانە دەگرێتە دەست:-یەکەم: تۆماری تۆمارکردنى ئەو شوێنەوارە گوازراوانەى هاووڵاتیان بە ڕێکەوت دۆزیویانەتەوە.دووەم: تۆماری تۆمارکردنى ئەو كەل و پەل و كەرەستە کەلەپووریی و شوێنەوارییانەى كە لەو شوێنانەدا هەن كە لە ماددەى (10)دا دەقنووسکراون، و پێدانى بەڵگەنامەیەکى تایبەت بە خاوەنەکانیان، بەمەرجى چاودێریکردنى بەردەوامى شوێنەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکان و بەڕێوەبەرایەتى گشتى.