مادده‌ی یه‌كه‌م: هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئاڵایه‌كی ده‌بێت به شێوه‌ی لاكێشه‌یی، كه پانییه‌كه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی درێژیه‌كه‌ی ده‌بێت و، دابه‌ش كراوه له‌سه‌ر سێ لاكێشه ئاسۆیی یه‌كسان له درێژی و پانی دا‌و پێكهاته‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌یه: 1. لاكێشه‌ی سه‌ره‌وه ره‌نگی سووره و، هێمای شه‌هیدانی بزاڤی رزگاری خوازی كورده. 2. لاكێشه‌ی ناوه‌راست ره‌نگی سپی ده‌بێت، هێمای ئاشتی و ئازادی و دیموكراسی و لێبوردنه (تسامح)، كه خه‌ڵكی كوردستان ئاواته خوازیه‌تی. 3. خۆرێكی زه‌رد ده‌كه‌وێته ناوه‌راستی لاكێشه سپیه‌كه‌وه‌و، چهقهكهی خاڵی یه‌كتربڕینی تیره‌ی لاكێشه سپیه‌كه ده‌بێت و، تیره‌ی خۆره‌كه ئه‌وه‌نده‌ی پانایی لاكێشه سپییه‌كه ده‌بێت و، (21) بیست و یه‌ك تیشكی لێوه ده‌رده‌چێت به شێوی سێگۆشه دوو لا یه‌كسان و، بنكه‌كانی ( 1/21 ) یه‌ك له‌سه‌ر بیست و یه‌ك له چێوه‌ی گۆی خۆره‌كه ده‌بێت و، درێژیشیان بگاته نیوه‌ی هه‌ردوو لاكێشه سوور و سه‌وزه‌كه، خۆره زه‌رده‌كه هیمای به‌رده‌وام بوونی ژیان و زانست و هیواو ئومێده‌و، (21) بیست و یه‌ك تیشكه‌كه‌یش هێمای جه‌ژنی نه‌ورۆزی نه‌ته‌وایه‌تییه، رۆژی به‌رخودان و راپه‌رین و شۆرش رزگاریی دژ به زوڵم و زۆر و چه‌وساندنه‌وه. 4. لاكێشه‌ی خواره‌وه ره‌نگی سه‌وز ده‌بێت و، هیمای كشتوكاڵ و سروشت و ژینگه‌ی كوردستانه.