مادده‌ی یه‌كه‌م: مادده‌ی یه‌كه‌م له یاسای ژماری (1)ی ساڵی 1998 (یاسای دووه‌م هه‌مواركردنی به‌رێوه‌بردنی شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ژماره (6)ی ساڵی 1993 هه‌موار ده‌كرێ و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خوێندرێته‌وه: 1. هه‌موو ئه‌و شه‌قامانه‌ی ده‌كه‌ونه ناو سنووری شاره‌وانییه‌وه‌و بۆ به‌كارهێانی سوودی گشتی جێ هێشتراون و له كاتی به‌رقه‌راربوونی ئه‌م یاسایه‌دا هه‌بوون، یان ئه‌وه‌ی دوای ئه‌وه دێنه كایه‌وه به گوێره‌ی یاسا په‌یره‌و كراوه‌كان به‌بێ قه‌ره‌بوو به ناوی شاره‌وانییه‌وه تۆمار ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر رووبه‌ر (مساحه)ی ئه‌و زه‌وییه‌ی شه‌قامه‌كه‌ی له‌سه‌ر كراوه له تۆماره‌كانی فه‌رمانگه‌ی تۆماركردنی خانووبوره (التسجیل العقاری) به ناوی كه‌سێكی سروشتییه‌وه تۆمار نه‌كرابێ. 2. هه‌موو ئه‌و بڕیار و ئیجرائاتانه‌ی كه ده‌رچوون و ئه‌نجام دراون له دوای 5/4/1998 هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له بڕگه‌ی (أ)ی سه‌ره‌وه‌دا هاتووه.