مادده‌ی په‌نجاو پێنجه‌م: 1-گشت ئه‌و شه‌قامانه‌ی ده‌كه‌ونه سنووری شاره‌وانی یه‌وه و به‌كار هێنانیان بۆ سوودی گشتی وازی لێ هێنراوه له كاتی جێبه جێ كردنی ئه‌و یاسایه‌دا هه‌ن یا ئه‌وانه‌ی دوای به پێی یاسا ره‌چاو كراوه‌كان وه‌ها یان لێدێ یا ئه‌وانه‌ی دوای گۆرینیان ده‌كه‌وه سنووریه‌وه هه‌موو زه‌وی و زاره‌كانیوه‌زاره‌تی دارایی كه ده‌كه‌ونه سنووریه‌وه ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی نابنه موڵكی هیچ كه‌س، به‌بێ بریتی (بدون عوچ) به ناوی شاره‌وانییه‌وه تۆمار ده‌كرێن و فه‌رمانگه‌كانی تۆماری موڵكداری (التسجیل العقاری) ده‌بێ ئه‌و موڵكانه له تۆماره‌كانیدا راسته‌وخۆ به‌بێ ره‌سمدان به ناوی شاره‌وانی یه‌وه تۆمار بكه‌ن. 2-نابێ (افراز) له‌و زه‌وی و زارانه‌دا كه ده‌كه‌ونه سنووری شاره‌وانی یه‌كانه‌وه بۆ مه‌به‌ستی نیشته‌جێ بوون و پیشه‌سازی بكرێ ته‌نها به بڕیاری وه‌زاره‌ت نه‌بێ و به‌م جۆره: أ-ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی ی پۆلی تایبه‌تی یه‌وه به ماوه‌ی (10) ده كیلۆ مه‌تر. ب-ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی ی پۆلی مومتازه‌وه به ماوه‌ی (7) حه‌وت كیلۆ مه‌تر. ج- ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی ی پۆلی تایبه‌تی یه‌وه به ماوه‌ی (5) پێنج كیلۆ مه‌تر. د- ئه‌و زه‌وی و زارانه‌ی ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی سنووری شاره‌وانی ی پۆلی دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌مه‌وه به ماوه‌ی (3) سێ كیلۆ مه‌تر 3-ده‌بێ نه‌خشه‌كێشانی ئاوه‌دانی به رێكخستنی له گه‌ڵ شاره‌وانی پێوانه و پاره‌ی پێویست ئه‌و تۆ دابنێن كه چۆنێتی ی (افراز)ی ئه‌و زه‌وی و زارانه روون بكاته‌وه.