مادده‌ی په‌نجا و چواره‌م: 1-نیشته‌جێی خاوه‌ن ئه‌هلیه‌تی ته‌واوی ا(لاهلیه الكامله) ئه‌و موڵكه‌ی ئاوه‌رۆیه‌كی ئاوی پیس یا لێرژاوی (فائچه) لێ ده‌خاته سه‌ر شه‌قام یا حه‌وزیچكی له‌سه‌ر شه‌قام بۆ دروست ده‌كا به ماوه‌یه‌ك حه‌پس له ده رۆژ زیاتر نه‌بێ یا به غه‌رامه‌یه‌ك كه له سه‌د دینار زیاتر نه‌بێ یا به هه‌ردووكیان سزا ده‌درێ و دادگا بڕیار ده‌دا كه له ماوه‌ی سی رۆژ له لایه‌ن نیشته‌جێ ی خانووه‌كه وه ئاوه‌رۆكه هه‌ڵبگیرێ و حه‌وزه‌كه پر بكرێته‌وه و به پێچه‌وانه‌وه شاره‌وانی ئه‌و كاره ده‌كا و نیشته‌جێ ی خانووه‌كه مه‌سره‌فه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ. 2-نێشته‌جێی خاوه‌ن ئه‌هلیه‌تی ته‌واوی ئه‌و خانووه‌ی پیسی و زبڵ و ئاوی پیس فرێده‌داته سه‌ر شه‌قام به غه‌رامه‌یه‌ك كه له په‌نجا دینار زیاتر نه‌بێ سزا ده‌درێ.