مادده‌ی په‌نجایه‌م: سه‌رۆكه شاره‌وانی یا ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌داتێ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ كردنی ئه‌و تایبه‌تكاریانه‌ی ده‌بێ: 1-به‌رێوه‌بردنی كاروباری شاره‌وانی و سه‌رپه‌رشتی كردنی ئیش و كاری فه‌رمانبه‌ران و كریكاران. 2-به‌رێوه‌بردنی مال و موڵكی شاره‌وانی و پاراستنیان. 3-به‌رێوه‌بردنی داهاته‌كانی شاره‌وانی و وه‌رگرتنیان و چاودێری كردنی حیسابه‌كانی. 4-ئیمزار كردنی ئه‌و نووسراوانه‌ی له شاره‌وانییه‌وه ده‌رده‌چن. 5-ده‌بێت نوێنه‌ری شاره‌وانی له‌به‌ر ده‌م دادگاكان و گشت فه‌رمانگه‌كاندا و بۆی هه‌یه كه‌سێكی تر بكاته بریكاری خۆی و ئه‌گه‌ر به‌رچه‌وه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی شاره‌وانی ناكۆك بوون، جێگری سه‌رۆك له نوێنه‌رایه‌تی كردنی به‌رچه‌وه‌ندییه‌كانی شاره‌وانیدا جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه هه‌ر وه‌كو سه‌رۆك یا جێگره‌كه‌ی له هه‌موو بۆنه گشتییه‌كاندا ده‌بنه نوێنه‌ری شاره‌وانییه‌كان. 6-هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی تر كه ئه‌نجومه‌ن پێی ده‌سپێرێ و ئه‌ویش ده‌بێ: أ-ئه‌و راپۆرتانه‌ی خواره‌وه بدا به ئه‌نجومه‌ن و وێنه‌یان به وه‌زاره‌ت و ده‌بێ پووخته‌ی ئه‌و كارانه‌یان تێدا بن كه شاره‌وانی به‌دی هێناون و ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی چاره‌سه‌ری كردوون كه‌شفێكیش به ده‌سكه‌وت و مه‌سره‌فی شاره‌وانی و تێبینی و پێشنیازه‌كانی له باره‌یانه‌وه پێشكه‌ش بكا: 1-راپۆرتێكی نیو ساڵی له كۆتایی حوزه‌یراندا ده‌درێ. 2-راپۆرتێكی ساڵانه و له كۆتایی كانوونی یه‌كه‌مدا ده‌درێ. 3-راپۆرتێكی كۆتایه له دوا مانگی خولی ئه‌نجومه‌ندا ده‌درێ. 4-راپۆرتێك له باره‌ی ئه‌و پرۆژانه‌ی گه‌شه پێدانه‌وه كه له‌سه‌ر حیسابی نه‌خشه‌ن. أ-ئه‌م راپۆرتانه به پێ ی ئه‌و راپۆرتانه ده‌درێن كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دایان ده‌نێن. ب-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه له راپۆرتانه‌ی برگه‌ی پێشوو بدوێ و بڕیاری پێویست سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌لانه بدا له چوار چێوه‌ی تایبه‌ت كاری خۆیدان. ج-شاره‌وانی بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی ئه‌نجومه‌ن و په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن وه‌زیره‌و ئه‌و راپۆرتانه‌ی بڕگه‌ی (1) به‌رێ و شوێنی ئاگاداری جۆراوجۆر بۆ هاوڵاتیان بڵاو بكاته‌وه.