مادده‌ی چل و نۆیه‌م: 1-ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بۆی هه‌یه له‌سه‌ر پێشنیازی وه‌زیر، ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌كه زۆربه‌ی ئه‌ندامانی له ده‌ست دا له حالێكدا كه له پۆلی تایبه‌تی و ممتازی بێ، به‌ڵام بۆ پۆله‌كانی تر ێششنیازه‌كه له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كانه‌وه ده‌كرێ و به په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن وه‌زیره‌وه. 2-وه‌زیر ده‌بێ له ماوه‌ی پازده رۆژدا له رۆژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌وه بڕیاری هه‌ڵبژاردن له‌و ناوچه‌یه‌دا بدا كه ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی به پێی بڕگه‌ی پێشوو هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نێك كه جێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی پێشوو بگرێته‌وه و ماوه‌كه‌ش ته‌واو كه‌ری ئه‌و ده‌بێ. 3-كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له رۆژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه‌وه هه‌تا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێ به لیژنه‌یه‌ك ده‌سپێردرێ كه وه‌زیر له‌سه‌ر پێشنیازی به‌رێوه‌بردنی گشتی شاره‌وانی یه‌كان پێكدێنێ و ئه‌م لیژنه‌یه نابێ هیچ بڕیاریك بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كێشه‌یه‌ك بدا پێویستی به سه‌رف كردن له سنووقی شاره‌وانی ده‌بێ و له وه‌وبه‌ر ئه‌نجومه‌ن بڕیاری بۆ نه‌دابێ، جگه له‌و مه‌سره‌فی هه‌میشه‌یی یه ئاسایی یانه‌ی كه له بووجه سه‌لمێنراوه‌كه‌یدا هه‌ن، ته‌نها له حاڵه‌تی پێویستیدا نه‌بێ كه ئه‌ویش له‌سه‌ر پێشنیازی به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كان و به په‌سه‌ند كردنی له لایه‌ن وه‌زیره‌وه ده‌بێ.