مادده‌ی چل و هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ بۆ پێویستی جێ به‌جێ كردنی سكێچی بنچینه‌یی و سكێچه فراوانه‌كان و سازدانی جزمه‌تگوزاری و سووده گشتییه‌كان، بڕیاری دابڕینی به‌شی پیویستی به پێی سكێچی سه‌لمێنراو له‌و موڵكه بیناكراوانه‌یا ئه‌وانه‌ی له‌وه و به‌ر دابه‌شكراون به مه‌رجێك له چواریه‌كی روپێوی هه‌ر مولكێك زیاتر نه‌بێ كه ئه‌وه به خۆرایه ده‌بێ ئه‌گه‌ر موڵكه‌كه زه‌وی بوو یا له‌كاتی بینا كردنه‌وه‌یدا ئه‌گه‌ر موڵكێكی بینا كرا‌و بوو. به‌ڵام له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر پێویستی كرد كه زیاتر له چوار یه‌كی وه‌ربگرێ، ئه‌وا ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ له رێگه‌ی مولكسه‌ندییه‌وه زیاده‌ی چواریه‌كه‌كه به پێی یاسای موڵكسه‌ندی كارپێكراو وه‌ربگرێ.