مادده‌ی چل و پێنجه‌م: 1-گشت ئه‌و قه‌رز و ئه‌مانه‌تانه‌ی خاوه‌نه‌كانیان له ماوه‌ی پێنج ساڵدا له رۆژی ئه‌و ساڵه دارایی یه‌وه‌ی تیایدا وه‌رگیراون نه‌چون به ده‌نگ وه‌رگرتنه‌وه‌یان، به ب داهاتێكی بێ ره‌ت كردنه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی هه‌رێم ده‌نوسرێن، چگه له ئه‌مانه‌ته‌كانی مولته‌زیم و به لێن كار (metعهد). به‌ڵام به‌ڵام وه‌زیری دارایی و ئابووری بۆی هه‌یه فه‌رمان به گێرانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رز و ئه‌مانه‌تانه بدا كه خاوه‌نه‌كانیان له‌و ماویه‌دا لێیان نه‌پرسیونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر بۆی ده‌ركه‌وت نه‌پرسینه‌وه‌كه به هۆی به‌هانه‌یه‌كی دروسته‌وه بوو هیچ پرسینه‌وه‌یه‌كیش دوای ده ساڵ وه‌رناگیرێ. 2-ئه‌و قه‌رزانه‌ی له‌سه رشاره‌وانین به‌ندی سه‌ند و رێككه‌وتن نامه و یارمه‌تی دانن (مساعدان) له حوكمی ئه‌م مادده‌یه به ده‌ر ده‌كرێن و ده‌كه‌ونه ژێر ركێفی تێپه‌ر بوونی رۆژگاری یاسایی تایبه‌تی خۆیانه‌وه (مرور الزمن القانونی الخاص).