مادده‌ی چل و سێ یه‌م: 1-ئه‌نجومه‌ن سه‌رپه‌رشتی جێ به‌جێ كردنی بودجه‌ی سه‌لمێنراو ده‌كا و به پێی مادده و به‌شه‌كانی بودجه‌كه فه‌رمان به سه‌رف كردن ده‌دا بۆیشی هه‌یه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رفكردن له سنوورێكی دیاریكراودا به سه‌رۆكی شاره‌وانی بسپێرێ. 2-ئه‌نجومه‌ن نابێ بڕیار به‌بێ وه‌زیر، گواستنه‌وه له نیوان به‌ش و مادده‌كانی بوودجه سه‌لمێنراوه‌كه بكا. 3-ئه‌نجومه‌ن نابێ به پێی بڕیاری وه‌زیر، گواستنه‌وه (اعتماد)ی سه‌لمێنراوه وه به مه‌به‌ستی دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری بكا كه كه‌وتونه‌ته سه‌ر شاره‌وانی. 4-ئه‌و سه‌رف كردنه‌ی به ئه‌نجومه‌ن سپێردراوه به پێی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی ده‌بێ كه له یاسای ئوسوولی ژمێریاری گشتیدا هه‌ن (قانون اصول المحاسبات العامه) به مه‌رجێ وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار جێگه‌ی وه‌زیری ئابووری و دارایی بگرێته‌وه و بۆی هه‌یه رێنمایی بۆ ریكخستنی به جێهێنانی ئه‌و كاره ده‌ربكا.