مادده‌ی چل و دووه‌م: 1-ساڵی دارایی ی شاره‌وانی له (1)ی كانوونی دووه‌مه‌وه ده‌ستپێده‌كا و له (31) كانوونی یه‌كه‌م كۆتایی دێ و سه‌رۆكی شاره‌وانی ده‌بێ مه‌زه‌نده (تخمینات)ی بوودجه‌ی ساڵانه‌ی له رۆژی یه‌كه‌می تشرینی یه‌كه‌می هه‌موو سالێكدا پێشه‌كه‌ش بكا ئه‌مانه‌ی تێدا بن: أ-داهاتی مه‌زه‌نده كرا‌و (الواردات مخمنه). ب-مه‌سره‌فی مه‌زه‌نده كرا‌و (المصرفات مخمنه). ج-ژێر ده‌ست (موجودات)ی كاش و ماڵی گوازراوه. د-سلفه و ئه‌مانه‌ت. 2-نابێ سه‌رپێچی له‌و بنه‌ما و بنچینانه‌ی رێكخستن بكرێ كه وه‌زیر دایده‌نێ. 3-ئه‌نجومه‌ن اه مه‌زه‌نده‌ی بودجه ده‌كۆلێته‌وه و دوای بڕیار له‌سه‌ر دانی ده‌درێ به وه‌زاره‌ت تا به پێی رێنمایی یه كارپێكراوه‌كان هه‌رچی له باره‌یه‌وه پێویسته بیكا. 4-ئه‌و بووجانه‌ی له لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری گشتی نه‌خشه كێشان و به دوا داچوونه‌وه بۆ شاره‌وانییه‌كان پێشنیاز كراون پێشكه‌ش به وه‌زیر ده‌كرێن بۆ سه‌لماندنیان. 5-ئه‌گه‌ر شاره‌وانی قه‌رزاری خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت بووجه‌كه‌ی له لایه‌ن وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمه‌وه ده‌سه‌لمێنرێ. 6-ئه‌گه‌ر له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بووجه‌ی شاره‌وانی پێش ساڵی نوێ نه‌سه‌لمێنرا، سه‌رفكردن به رێژه‌ی 1/12ی (اعتماد) ی سه‌لمێنراو ی ساڵی پشو ده‌بێ هه‌تا كاتی سه‌لملندنی كۆتایی بووجه‌ی نوێ.