مادده‌ی بیست و نۆیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌مانه بدا: 1-رێ پێدانی (اجازه) شوێنه گشتی یه‌كان و پشكنین و چاودێری كردنیان و مه‌رج دانان له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كانیان ده ده‌بی پێویستییه‌كانی حه‌وانه‌وه و سه‌لامه‌تی هاتوچۆكه‌رانیان دابین بكا. 2-گواستنه‌وه‌ی گشت ئه‌و پیسه‌سازی و پیشانه‌ی كه زیان به ژینگه ده‌به‌خشن بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی له ناوچه‌كانی پیشه‌سازیدا (المناطق الصناعیه) بۆیان ته‌رخان كراوه دانانی مه‌رجه‌كانی چۆنێتی به‌كار خستنیان به هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه ته‌ندروستی یه‌كاندا. 3-را‌گرتن و روخاندانی هه‌ر بینایه‌ك كه به پێچه‌وانه‌ی رێ چێدانی بیناكردنه‌وه (اجازه البناء) یا یاسا یا ئه‌و په‌یره‌وه و رێنماییانه‌ی له‌به‌ریانه‌وه ده‌ركراون، ده‌ست به بیناكردنیان كراوه. 4-به‌رگرتن له دروستكردنی ئه‌و بینایانه‌ی كه زیان به كه‌سایه‌تی تر ده‌گه‌یه‌نن یا جوانی شه‌قام و باخچه گشتی یه‌كانی ته‌نیشتیان ده‌شێوێنن.