مادده‌ی بیست و هه‌شته‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ئه‌و فه‌رمان و كارانه جێ به‌جێ بكا له حالێكدا كه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌دی بێنێ و پاره‌ی پێویست له بووجه‌ی شاره‌وانیدا هه‌بێ:- 1-راكێشان و فراوانكردنی شه‌قام و فولكه و پێچ و به‌شه‌كانی به پێی نه‌خشه سه‌لمێنراوه‌كان. 2-قیرتاو كردنی شه‌قام و خۆشكردنیان و شۆسته بۆ كۆدنیان و رواندنی دار و دره‌خت تیایاندا و ئاورشێنكردنیان. 3-ده‌ستنیشان كردنی چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی شۆسته‌ی شه‌قامه‌كان و لاته‌ریكه‌كانیان (فچلاتها) و ئه‌و كه‌لاوه (عرصه) چۆلانه‌ی مولكی شاره‌وانین و رێكخستنی چۆنیتی ی كاركردنی فرۆشیاره ده‌ستگێره‌كان و خاوه‌ن دوكانه كاتییه‌كان (كوشك) به شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا ناكۆك نه‌بێ، ئه‌مه‌ش به هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رێتی نه‌خشه كێشانی ئاوه‌دانیدا. 4-دروستكردنی باخچه و سه‌یرانگای گشتی و فراوانكردن و پۆلێنكردنیان. 5-دیاری كردنی شوێن بۆ دروستكردنی شاری یاری هاوچه‌رخ له‌و شوێنانه‌ی كه به پێی نه‌خشه سه‌لمێنراوه‌كان بۆیان ته‌رخان كراوه به هااوكاری له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی گشتی و گه‌شت و گوزار و به كرێدانیان به كه‌رتی تایبه‌تی و تێكه‌ڵاو یا كۆمپانیای جیهانی به پێی ی به كرێدانی درێژ خایه‌ن (الاجازه الطویله). 6-جێ به جێ كردنی سكێچی بنچینه‌یی و سكێچه فراوانه سه‌لمێنراوه‌كان وجێ به‌جێ كردنی شه‌قام و خزمه‌تگوزاری و به‌كارهێنانی تر له به‌ر رۆشنایی یان. 7-دروستكردنی پرد و عه‌مبار پاراستنیان جگه له‌وانه‌ی سه‌ر به لایه‌نێكی ترن. 8-رووخاندنی ئه‌و خانووبه‌رانه‌ی روو له كه‌وتنن و ئه‌و ئه‌و قۆقزیانه‌ی رێگه‌ی هاتووچۆ ده‌گرن. 9-دیاری كردنی شوێنی فرۆشتنی باڵنده و په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵی ماڵی. 10-دروستكردنی بازاری گشتی له شوێنانه‌دا كه به پێی شوێی نه‌خشه سه‌لمێنراوه‌كان ته‌رخان كراون. 11-دیاریكردنی بازار بۆ فرۆشتنی ماسی و گۆشت و سه‌وزه و گشت به‌رهه‌مه، ئاژه‌ڵی و كشتوكالییه‌كان و به‌رگرتن له فرۆشتنی ئه‌م شتانه‌ی له شوێنی تردا. 12-دروستكردنی هۆڵی مه‌له و شانۆ و سینه‌ما و یا یاریگا و ئۆتێل و خانه‌ی حه‌وانه‌وه و رابواردن و گه‌ررماو و گازینۆ و ئه‌نتیكه‌خانه چێشتخاانه و هاندان و دروستكردنی یانه‌و كتێبخانه.