مادده‌ی بیست و حه‌وته‌م: 1-ئه‌نجومه‌ن به رێكخستان له‌گه‌ل لایه‌نه تایبه‌تكاره‌كاندا بڕیار له باره‌ی ئه‌و فه‌رمان و خزمه‌ت گوزاریانه‌وه ده‌دا: أ-پاككردنوه‌ی شه‌قام و شوێنه گشتییه‌كان و فرێدانی پیسی و زبڵ. ب-پركردنه‌وه‌ی زه‌لكا و گۆما و شوێنی په‌نگ خواردنه‌وه‌ی دزه ئاو و چاڵ و چۆڵ و شوێنه ناته‌ندروستییه‌كان. ج-دروستكردنی ئاوده‌ستخانه‌ی گشتی و ئاگردانی سوتاندنی زبڵ. د-پاكركدنه‌وه‌ی ئاوبه‌ست (خزان) و حه‌وزی ئاوی پیس و دابینكردنی رێ و شوێنی گواستنه‌وه و ئاوه‌رۆكردنی به جۆرێك كه كار نه‌كاته سه‌ر حه‌وانه‌وه‌ی هاوڵاتیان و فه‌وتاندنی پاشماوه‌كانیان یا سه‌تاندنیان. ه-چاككردنی شه‌قامه‌كان و قیرتاو كردنیان. و-ئاورشێنكردن و شوشتنی شه‌قامه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ته‌پ و تۆزیان لێ هه‌ڵنه‌ستێ. ز-ده‌ستگیر كردنی ئاژه‌ڵی به‌ره‌ڵا و فه‌وتاندنی زیان به‌خشه‌كانیان به هاوكاری ه‌گه‌ڵ لایه‌ن ه‌تایبه‌تكاره‌كاندا. ح-ئاماده‌كردن و دیاری كردنی شوێنه ته‌ویله بۆ مه‌ر و ماڵات. گ- دروستكردنی قه‌سابخانه‌ی دروست و به‌رگرتن له سه‌ربرین له ده‌ره‌وه‌یدا و دابینكردنی ساغله‌می گۆشت له رووی ته‌ندروستی و هه‌ڵگرتنی و گواستنه‌وه یه‌وه بۆ بازار. ی-ئاماده‌كردن و دیاری كردنی شوێن و بازار فرۆشتنی گۆشت و ماسی و سه‌وزه به كۆمه‌ل و به‌دانه. ك-رێكخستن و چاودێری كردنی ته‌رازوو سه‌نگ و پێوانه‌كان (مقاییس). ل-ئاماده‌كردن و دیاری كردنی شوێنی گونجاو بۆ گۆرستان و له‌گه‌لیدا شوێنی شوشتنی مردووان و كفن كردنیان و گواستنه وه و ناشتنی مردووه هه‌چاره‌كان. م-ئاماده‌كردن و دیاری كردنی شوێنی هه‌ڵگرتن و فرۆشتنی سوته‌مه‌نی. ن-ژماره لێدانی خانوو شه‌قام و كه‌رته‌كان و ناولێنانیان به هاوكاری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تردا. س-گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه به هاوڵاتیان و دروستكردنی پرۆژه‌ی تایبه‌تی بۆی و پاراستنیان. ع-دروستكردنی پرۆژه‌ی ئاوه‌رۆ و پاراستنیان .ف-دروستكردنی مه‌یدانی راوه‌ستانی ئۆتومبێل. 2-شاره‌وانی ده‌بێ هه‌موو ساڵێك پاره‌ی پێویست بۆ جێبه جێ كردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی بڕگه‌ی پێشوو له بوودجه‌كه‌یدا ته‌رخان بكا.