مادده‌ی بیست و شه‌شه‌م: 1-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه داوای گۆرینی سكێچی بنچینه‌یی و فراوان بكا له كاتی پێویستدا به مه‌رجێك حوكمه‌كانی ماده‌ی پێشووی بۆ ره‌چاو بكرێ. 2-ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ ئه‌گه‌ر گۆرینی سكێچه بنچینه‌ییه‌كه یا فراوانه‌كه به پله‌ی كۆتایی گه‌یشت به گشت ئه‌و بینایانه‌ی هه‌موو یا هه‌ندێكی بیناكه به پێچه‌وانه‌ی پێویستییه‌كانی سكێچه نوێیه سه‌لمێنراوه‌كان ئاماده بكا و له ماوه‌ی بیست ساڵدا له رۆژی، سه‌لماندنی سكێچه‌كه‌وه ده‌ست بكا به موڵك سه‌ندنیان (استملاكیها). 3-ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه له‌سه‌ر داخوازی په‌یوه‌ندیداران بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی رێگه بدا به پێچه‌وانه‌ی پێویستییه‌كانی جێ به‌جێ كردنی سكێچی بنچینه‌یی یا سكێچه فراوانه‌كانه‌وه، خانووی نوێ بۆ نیشته جێ بوون دروست بكرێ یا ئه‌و خانووبه‌رانه‌ی هه‌ن به‌كار بهێنرێن به مه‌رجێك هیچ ئیلتزامێكی دارایی پابه‌ندییه‌كی دارایی له كاتی جێ به‌جێ كردنی سكێچه‌كه و ته‌اوو كردنی موڵك سه‌ندییه‌كه به پێی رێنماییه‌ك كه وه‌زاره‌ت ده‌ری ده‌كا سه‌براه‌ت به‌و خانوو به‌رانه‌ی كه ده‌كه‌ونه ئه‌ستۆی شاره‌وانی.