مادده‌ی هه‌ژده‌یه‌م: 1-ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به‌م جۆره ده‌بێ: أ-شاره‌وانی پۆلی تابه‌تی حه‌ڤده ئه‌ندام ب-شاره‌وانی پۆلی مومتاز سێزده ئه‌ندام ج-شاره‌وانی پۆلی یه‌كه‌م یازده ئه‌ندام د-شاره‌وانی پۆلی دووه‌م نۆ ئه‌ندام ه-شاره‌وانی پۆلی سێیه‌م حه‌وت ئه‌ندام و-شاره‌وانی پۆلی چواره‌م پێنج ئه‌ندام 2-وه‌زیر بۆی هه‌ی له‌سه‌ر داخوازی به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانیه‌كان پێش ده‌ست كردن به هه‌لبژاردن كه له سێ رۆژ كه‌متر نه‌بێ ژماره‌ی ئه‌ندامان زیاد بكا به مه‌رجێ له بیست و یه‌ك ئه‌ندام تێپه‌ر نه‌كا.