مادده‌ی ده‌یه‌م: 1-شاره‌وانییه‌كان له‌سه‌ر بچینه‌ی ژماره‌ی دانیشتوان به پێی دوا سه‌رژمێری گشتی به‌م شێوه‌یه پۆلین (تصنیف) ده‌كرێن: أ-شاره‌اونی مه‌ڵبه‌ندی پایته‌ختی هه‌رێم له پۆلی تایبه‌تی ده‌بێ. ب-شاره‌وانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێم او پۆلی (مومتاز) ده‌بن. ج-ئه‌و شاره‌وانیانه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانیان له حه‌فتاو پێنج هه‌زار كه‌متر نییه له پۆله یه‌كه‌م ده‌بن. د-ئه‌و شاره‌وانیانه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانیان له پازده هه‌زار كه‌متر نییه له پۆلی دووه‌م ده‌بن و وه‌زیر بۆی هه‌یه ئه‌و قه‌زایانه‌ی لێ به‌ده‌ر بكا كه شێوه‌یه‌كی مێژووییان هه‌یه و شوێنه جوگرافییه‌كان بواری فراوان بوونی ئاسۆیی ی (افقی) ناداتێ. ه-ئه‌و شاره‌وانیانه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانیان له پێنج هه‌زار كه‌متر نییه له پۆلی سێیه‌مدا ده‌بن. و-ئه‌و شاره‌وانیانه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانیان له پێنج هه‌زار كه‌ممتره له پۆلی چواره‌مدا ده‌بن. 2-پۆله‌كانی شاره‌وانییه‌كان دوای ده‌رچوونی ئه‌نجامی هه‌ر سه‌رژمێریه‌كی گشتی به به‌یاننامه‌یه‌ك كه وه‌زیر ده‌ری ده‌كا و له رۆژنامه‌ی ره‌سمیدا بڵاو ده‌كرێته‌وه، ده‌گۆردرێن.