مادده‌ی یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له‌و وشه‌و زاراوانه‌ی خواره‌وه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م یاسایه ماناكانی ته‌نیشتیانه: 1-هه‌رێم: هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 2-وه‌زیر: وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێم. 3-ئه‌نجومه‌ن: ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی. 4-ده‌زگای شاره‌وانی: گشت شاره‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. 5-شاره‌وانی: ده‌زگایه‌كی ناوخۆییه كه كه‌سایه‌تییه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه و ئه‌ركی پێشكه‌شكردنی ئه‌و خزمه‌تگوزاری یانه‌یه كه له‌م یاسایه‌وه هه‌ر یاسایه‌كی تردا هه‌ن به هاووڵاتییان له سنوری شاره‌وانییه دیاركراوه‌كه‌دا. 6-سه‌رۆكی شاره‌وانی: سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی شاره‌وانی. 7-داهاتی شاره‌وانی: ئه‌و پاره و پووله‌ی به پێی حوكمی یاسا مافی وه‌رگرتنی وه‌ك باج دراوه‌تێو قازانجی پرۆژه‌كانی و داهاتی ماڵه گوازراوو نه‌گوازراوه‌كانی كه ده‌چنه خه‌زێنه‌كه‌وه. 8-دام و ده‌زگا گشتییه‌كان: وه‌ك خسته‌خانه‌و (مستوصف)و مه‌ڵبه‌ندی پۆلیس و قوتابخانه‌و كتێبخانه‌ی گشتی و به‌شه‌كانی شاره‌وانی و پرۆژه‌كانی ئه‌وانی تر. 9-شه‌قام: شه‌قام جاده گشتی یه سه‌ره‌كی و لقیه‌كان و جاده تایبه‌تییه‌كان و شوسته‌و مه‌یدانه‌كان له سنووری شاره‌وانییه‌كاندا.