مادده‌ی بیست و چواره‌م: هه‌ر كه‌سێك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ی ئه‌نجامدا بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ند ده‌كرێ كه له‌شه‌ش مانگ كه‌متر نه‌بێ و غه‌رامه‌یه‌كیشی لێ وه‌رده‌گیرێ كه (100،000) سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێ و (500،000) پێنج سه‌د هه‌زار دینار زیاتر نه‌بێ: یه‌كه‌م: به ئه‌نقه‌ست ناوێك یان ناوه‌كان یان سیفه‌تی قه‌ڵب له خشته‌ی ده‌نگده‌ره‌كان دابنێت یاخود به‌ئه‌نقه‌ست ناوێك به‌پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه دابنێت. دووه‌م: هه‌ر كه‌سێك ناوی خۆی یان ناوی غه‌یری خۆی به‌بێ بوونی مه‌رجی پێویستی یاسایی تۆمار كرد و ده‌ركه‌وت كه به‌مه ده‌زانێ و هه‌ر كه‌سێكیش ناوێكی تری دانه‌نا یاخود لایبدات. سێیه‌م: له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگی خۆی دا‌و ده‌شیزانی ناوی له تۆماری هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌نایاسایی نووسراوه، یاخود مه‌رجه یاساییه پێویسته‌كانی له‌به‌كارهێنانی مافی خۆی له هه‌ڵبژاردندا له‌ده‌ست داوه. چواره‌م: به‌ئه‌نقه‌ست ده‌نگی به‌ناوی غه‌یری خۆی دا. پێنجه‌م: نهێنی ده‌نگدانی ده‌نگده‌رێكی به‌بێ ڕه‌زامه‌ندیی خۆی بڵاو كرده‌وه. شه‌شه‌م: مافی خۆی له هه‌ڵبژاردنێك بۆ زیاتر له جارێك به‌كارهێنا. حه‌وته‌م: ویستی ده‌نگده‌ری نه‌خوێنده‌واری گۆڕی و ناوێكی نووسی یان ئیشاره‌تی له‌سه‌ر ئه‌و ڕه‌مزه دانا كه‌مه‌به‌ستی ده‌نگده‌ر نییه یاخود كۆسپی خسته پێش هه‌ر ده‌نگه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی مافی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی به‌كارنه‌هێنێ. هه‌شته‌م: خۆی له‌زیاتر له‌بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردندا یان لیستێكی هه‌ڵبژاردندا پاڵاوت. نۆیه‌م: له‌كاتی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كاندا گزی (ته‌زویر)ی كرد.