مادده‌ی سی و سێیه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌ندامیه‌تی له ئه‌نجومه‌نه‌كان له‌م بارانه‌ی خواره‌وه كۆتایی دێ: 1ـ ته‌واو بوونی ماوه‌ی خولی هه‌ڵبژاردن. 2ـ مردنی ئه‌ندام. 3ـ تووشبونی به ناته‌واوی یان نه‌خۆشیه‌ك كه نه‌هێڵێ له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام بێ ئه‌مه‌ش به‌پێی بڕیارێك كه له لیژنه‌ی پزیشكی تایبه‌تمه‌نده‌وه ده‌رچووبێ. 4ـ وازهێنانی ئه‌ندام دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن به‌زۆرینه‌ی ژماره‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی. 5ـ لادانی ئه‌ندام له‌سه‌ركاره‌كه‌ی به‌هۆی ئاماده نه‌بوونی له پێنج دانیشتنی یه‌ك له‌دوای یه‌ك یاخود ئاماده نه‌بوونی له هه‌شت له دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی چوار مانگ دا به‌بێ عوزری ره‌وا. دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه كۆتایی به ئه‌ندامیه‌تی بێنێ به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی له كاتی له ده‌ست دانی ئه‌ندام له یه‌كێك له‌مه‌رجه‌كانی ئه‌ندامیه‌تی، یان یه‌كێك له هۆیه‌كانی كه له بڕگه‌ی (دووه‌م)ی مادده‌ی (شه‌شه‌م)ی ئه‌م یاسایه‌ی لێهاته جێ. سێیه‌م: ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه تانووت له بڕیاری كۆتایی پێهێنانی ئه‌ندامیه‌تی بدات له‌به‌رده‌م دادگای كارگێریی تایبه‌ت له هه‌رێم به‌پێی حوكمه‌كانی یاسای ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق ژماره (14)ی ساڵی 2008 كه پشتی به بڕگه‌كانی (5،3) له یه‌كه‌م و بڕگه‌ی (دووه‌م) له‌م مادده‌یه‌دا به‌ستووه.