مادده‌ی سیی ویه‌كه‌م: یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نه‌كان به زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی له سه‌ر داوای سێه‌كی ئه‌ندامانی خۆیان هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه: دووه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كان به زۆرینه‌ی 2/3 دوو له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی ئه‌ندامانی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای قایمقام به نیسبه‌تی ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا یاخود به‌رێوه‌به‌ری ناحیه به نیسبه‌ت ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی ناحیه له‌م بارانه‌ی خواره‌وه: 1ـ زیان گه‌یاندنێكی مه‌زن به‌و كار‌و ئه‌ركه‌ی پێی سپێردراوه. 2ـ ئه‌گه‌ر مانه‌وه‌ی زیان به‌خش بوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی. 3ـ ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی ئه‌ركه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات. 4. له بارێكدا كه له ده‌ستوور لایدا یان سه‌رپێچی یاسای كرد. سێیه‌م: بۆ ئه‌نجومه‌نه هه‌ڵوه‌شاوه‌كان یان سێیه‌كی ئه‌ندامانی هه‌یه تانووت له بریاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌كه له‌به‌رده‌م دادگای كارگێڕیی بده‌ن له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی ده‌رچوونیه‌وه و دادگاش ده‌بێ له ماوه‌ی (30) رۆژ بڕیاری خۆی له باره‌ی تانووته‌كه‌وه بدات. چواره‌م: په‌رله‌مان بۆی هه‌یه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یان سێیه‌كی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌بێ ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت یه‌كێك له هۆیه‌كانی كه له‌بڕگه‌ی(دووه‌م)ی ئه‌م مادده‌یه‌ی لێ هاته‌دی. پێنجه‌م: له بارێكدا كه په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پێشنیازه‌كه ده‌ربڕی، واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێ له ماوه‌ی شه‌ست رۆژ له مێژووی ده‌رچوونی بڕیاره‌كه راده‌گه‌یه‌نرێ.