مادده‌ی سییه‌م: یه‌كه‌م: 1ـ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه خۆجێیه‌كانی یه‌كه كارگێڕییه‌كان ئازادی ته‌واویان هه‌یه له‌ده‌ربرینی راوبۆچوونه‌كانیان له‌وتووێژكردنی ناو ئه‌نجومه‌ندا. 2ـ نابێ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی یه‌كه‌ی كارگێڕی به‌بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌ن به نووسین راوه دوو بنرێ ته‌نیا له حاڵه‌تی ئه‌نجامدانی تاوان یا كه‌تنێك نه‌بێ كه پێیه‌وه ده‌گیرێ. 3ـ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی یه‌كه‌ی كارگێڕیی له كاتی ماوه‌ی ئه‌ندامیه‌تی دا به‌وه داده‌نرێ كه خزمه‌تێكی گشتی پێ سپێردرا بێ بۆ مه‌به‌ستی پیاده كردنی یاسای سزاكان. 4ـ به سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كان پاداشتێكی مانگانه‌ی بڕاوه ده‌درێ، كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دیاری ده‌كات. 5ـ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كان له‌كاتی ته‌واوبوونی ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنیان پاداشتێك وه‌رده‌گرن كه یه‌كسان بێت به پاداشتی شه‌ش مانگی كۆتایی ئه‌ندامێتی حیساب ناكرێت له‌گه‌لأ ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌وێ له‌و پاداشته‌ی به پێی یاسای خانه‌نشینی شارستانی جێبه‌جێ كرا‌و له كۆتایی خزمه‌تكردیندا به‌رامبه‌ر به خزمه‌تی فرمانه‌كه‌ی ده‌یكه‌وێ. 6ـ كاری ئه‌ندامی له ئه‌نجومه‌ندا به خزمه‌ت بۆ مه‌به‌ستی سه‌رمووچه و پله به‌رزكردنه‌وه و خانه‌نشینی ده‌ژمێردرێت. دووه‌م: سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بۆ خولی هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌م، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یان ده‌كه‌وێ 1. مووچه‌یه‌كی خانه‌نشینی به‌رێژه‌ی (80%)ی ئه‌و پاداشته‌ی كه مانگانه له كاتی خزمه‌تكردندا وه‌ریان ده‌گرت. 2. پاداشتی كۆتایی خزمه‌ت كه هاوتای ئه‌و پاداشتانه بێ كه له شه‌ش مانگی كۆتایی خزمه‌ته‌كه‌ی وه‌ریان ده‌گرت.