مادده‌ی بیست و پێنجه‌م: به‌رێوه‌به‌ری ناحیه ئه‌م ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ناحیه و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی یه‌كه‌ی كارگێڕیی له ناحیه‌دا. دووه‌م: جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی ناحیه ده‌ریان ده‌كات به‌پێی یاسا كارپێكراوه‌كان. سێیه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی راسته‌وخۆی فه‌رمانگه فه‌رمیه‌كانی ناحیه و فه‌رمانبه‌رانی وپشكنینیان به‌ده‌ر له دادگاكان و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان وپاسه‌وانانی هه‌رێم( پێشمه‌رگه) و زانكۆ و كۆلیجه‌كان و په‌یمانگاكانی فێركردنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی. چواره‌م: به‌رپرسه له‌دابین كردنی ئاسایش و نیزام له‌ناو یه‌كه كارگێڕییه‌كه‌ی و بۆی هه‌یه فه‌رمان بداته پۆلیس و ده‌زگاكانی ئاسایش به‌پێی لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه‌دا بكه‌ن كه له ناحیه‌كه‌دا رووده‌ده‌ن به‌و پێیه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی ناحیه‌كه‌یه. پێنجه‌م: پاراستنی ئاسایش و نیزام و پاراستنی مافی هاووڵاتیان و گیان و موڵك و ماڵی تایبه‌تییان. شه‌شه‌م: پاراستنی موڵك و ماڵی گشتی و چاككردنه‌وه‌یان و كۆكردنه‌وه‌ی داهاتیان به‌پێی یاسا. حه‌وته‌م: فه‌رمان به پێكهێنانی مه‌فره‌زه له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له ناحیه‌دا ده‌دا بۆ پاراستنی ئاسایش له كاتی پێویستدا. هه‌شته‌م: سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان له ناحیه‌دا، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه له‌و نامه‌كارییانه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه فه‌رمیه‌كانی خۆیاندا ده‌یكه‌وێ. نۆیه‌م: بۆی هه‌یه تانووت له‌بڕیاری لادانی بدات له‌لای دادگای كارگێڕی تایبه‌تدا له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه‌وه.