مادده‌ی بیست و چواره‌م: قایمقام ئه‌م ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێـته ئه‌ستۆ: یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی بودجه‌ی قه‌زا و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا. دووه‌م: جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا ده‌ریان ده‌كات به‌پێی یاسا په‌یڕه‌وكراوه‌كان. سێیه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی راسته‌وخۆی فه‌رمانگه فه‌رمیه‌كان له قه‌زا و فه‌رمانبه‌رانی و پشكنینیان، به‌ده‌ر له‌دادگا و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان وپاسه‌وانانی هه‌رێم ( پێشمه‌رگه) و زانكۆ وكۆلیجه‌كان و په‌یمانگه‌كانی فێركردنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی. چواره‌م: به‌رپرسه له دابین كردنی ئاسایش و نیزام له یه‌كه كارگێڕیه‌كه‌یدا و بۆی هه‌یه فه‌رمان به پۆلیس وده‌زگاكانی ئاسایش بدات به‌پێی یاسا لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه‌دا بكا كه له‌ناو قه‌زاكه‌دا رووده‌ده‌ن به‌و پێیه‌یی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشه له‌قه‌زاكه‌دا. پێنجه‌م: پاراستنی ئاسایش و نیزام و پاراستنی مافی هاووڵاتیان و گیان و موڵك و ماڵی تایبه‌تییان . شه‌شه‌م: پاراستنی موڵك و ماڵی گشتی و چاككردنه‌وه‌یان و كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كانیان به‌پێی یاسا. حه‌وته‌م: قایمقام بۆی هه‌یه فه‌رمان بدات به پێكهێنانی مه‌فره‌زه له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌قه‌زادا، بۆ پاراستنی ئاسایش له‌كاتی پێویستدا. هه‌شته‌م: سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان له‌قه‌زادا قایمقام له‌و نووسراوانه ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه فه‌رمیه‌كانیدا ئاڵوگۆڕی ده‌كه‌ن. نۆیه‌م: بۆی هه‌یه تانووت له بریاری لادانی له‌لای دادگای كارگێڕیی تایبه‌ت بدات له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه.