مادده‌ی بیست و سێیه‌م: یه‌كه‌م: قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه باڵاترین فه‌رمانبه‌ری جێبه‌جێ كردنن له یه‌كه كارگێڕییه‌كانیاندا. دووه‌م: مه‌رجه قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه له پاڵ مه‌رجی پێویست كه ده‌بێ له ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بێته‌دی، قایمقام خاوه‌ن بڕوانامه‌ی زانكۆیی بێت و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ش بڕوانامه‌ی زانكۆیی له یاسا دا هه‌بێت . سێیه‌م: سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران فه‌رمانێكی وه‌زاری به‌دامه‌زراندنی هه‌ریه‌ك له قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه له ماوه‌ی پانزده رۆژ دوای هه‌ڵبژاردنیان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌كانیانه‌وه ده‌رده‌چووێنێ. چواره‌م: قایمقام به‌پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ش به پله‌ی یاریده‌ده‌ری به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌بێ. پێنجه‌م: له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی قایمقام، پارێزگار یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی ناحیه‌ی سه‌ربه‌قه‌زاكه راده‌سپێرێ بۆ راپه‌راندنی كاره‌كانی و له‌كاتی ئاماده نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ش، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناحیه‌كه بۆ ڕاپه‌راندنی كاره‌كانی راده‌سپێرێ.