مادده‌ی بیست و دووه‌م: یه‌كه‌م: وه‌زیری تایبه‌تمه‌ند بۆی هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی به پارێزگار بدات. دووه‌م: پێویسته له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه نه‌به‌ستراونه‌ته‌وه به هیچ وه‌زاره‌تێك، رای پارێزگار له‌و كاروبارانه وه‌رگرن كه ده‌یانه‌وێ له پارێزگادا بیكه‌ن و ئاگاداركردنه‌وه‌ی پارێزگار به‌و نامه‌نووسینانه‌ی كه له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كان و ده‌زگاكایندا له چوارچێوه‌ی پارێزگادا ئه‌نجامی ده‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی ئاگادار بێ لێیان و چاودێری جێبه‌جێ كردنیان بكات. سێیه‌م: پێویسته سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كان و ده‌زگا گشتیه‌كانی ناو پارێزگا خۆیان به‌مانه‌ی خواره‌وه ببستنه‌وه: 1. ئاگادار كردنه‌وه‌ی پارێزگار به ئاڵوگۆڕكردنی نووسراوه فه‌رمییه‌كانیان له‌گه‌ڵ فه‌رمانه‌گه فه‌رعیه‌كاندا. 2. به‌رزكردنه‌وه‌ی راپۆرت بۆ پارێزگار له‌باره‌ی ئه‌و كاروبارانه‌ی بۆیان دێت. 3. ئاگاداركردنه‌وه‌ی پارێزگار له‌و كارانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به ئاسایش یان كاروباری گرنگ یان كێشه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌زیاتر له فه‌رمانگه‌یه‌ك له پارێزگادا هه‌بێ، یان به‌ره‌وشتی فه‌رمانبه‌ره‌كانییه‌وه. 4. ئاگاداركردنه‌وه‌ی پارێزگار له ده‌ست به‌كاربوونی سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كانی فه‌رعی خۆجێیی له‌ئه‌رك و فرمانیان یاخود ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌كاره‌كانیان. چواره‌م: پێویسته پارێزگار وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان له ورده‌كاریی پڕۆژه‌كانی ئاگاداربكاته‌وه كه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا جێبه‌جێیان ده‌كات و ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌وه.