مادده‌ی نۆزده‌م: پارێزگار ئه‌م ئه‌رك و ده‌سته‌ڵاتانه‌ی خواره‌وه پیاده ده‌كا: یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی پارێزگا به به‌شداریی كردن له‌گه‌لأ سه‌رۆكه‌كانی فه‌رمانگه خۆجێیه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌ن. دووه‌م: جێبه‌جێ كردنی سیاسه‌تی گشتی حكومه‌تی هه‌رێم له سنووری پارێزگادا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان. سێیه‌م: جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیاریانه‌ی كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌پێی یاسا جێبه‌جێ كراوه‌كان ده‌یدات. چواره‌م: نوێنه‌رایه‌تی پارێزگا ده‌كات له‌و كۆنگره و كۆڕ و سیمینارانه‌ی كه بۆیان بانگ ده‌كرێ. پێنجه‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌ڕێوه‌چوونی شوێنه گشتیه‌یان له پارێزگادا و پشكنینیان جگه له دادگاكان و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان و پاسه‌وانی هه‌رێم (پێشمه‌رگه) و زانكۆ و كۆلیجه‌كان و په‌یمانگاكانی فێركردنی باڵا و تۆژینه‌وه‌ی زانستی. شه‌شه‌م: 1. ده‌رچوواندنی فه‌رمانی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی كارگێڕییه خۆجێیه‌كان و ته‌نسیب كردنیان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا، له‌وانه‌ی كه له پله‌ی حه‌وته‌م و به‌ره‌و خواره‌وه‌ن له په‌یژه‌ی پله‌كانی فرمانبه‌ریه‌تی كه له‌یاسادا هاتووه له‌وانه‌ی كه ده‌پاڵێورین له فه‌رمانگه تایبه‌تمه‌نده‌كانی به‌پێی پلانی ئه‌و میلاكه‌ی له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندی داره‌كانه‌وه په‌سه‌ند كراوه. 2. چه‌سپاندنی فه‌رمانبه‌ره خۆجێیه‌كان له پارێزگادا له‌نێو په‌یژه‌ی پله‌كانی فرمانبه‌ریه‌تی كه له‌یاسادا هاتوون. حه‌وته‌م: وه‌رگرتنی رێكاری كارگێڕیی و یاسایی ده‌رحه‌ق فه‌رمانبه‌رانی كارگێڕییه خۆجێیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا. هه‌شته‌م: به‌رپرسیاریه‌تی دابین كردنی ئاسایش و نیزام له‌پارێزگادا و بۆی هه‌یه فه‌رمان بدات به پۆلیس و ده‌زگاكانی ئاسایش به پێی یاسا لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه‌دا بكه‌ن كه له‌ناو سنووری پارێزگادا رووده‌ده‌ن، به‌و ناوه‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشه له پارێزگادا. نۆیه‌م: داواكردنی كردنه‌وه یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بنكه‌كانی پۆلیس، دوای په‌سندكردنی ئه‌نجومه‌ن به‌زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی. ده‌یه‌م: پاراستنی ئاسایش و نیزام و مافی هاووڵاتیان و گیان و ماڵ و موڵكیان و له باری نه‌توانینی ده‌زگاكانی ئاسایش له به‌دیهێنانی دا، ئه‌م كاره ده‌خرێته به‌رده‌م وه‌زیری ناوخۆ وبڕێكی پێویست له‌هێز بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركانه داوا ده‌كا. یازده‌م: یه‌كه‌م: ناره‌زایی ده‌ربرین له بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن له‌م بارانه‌ی خواره‌وه ده‌بێ : 1- ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی ده‌ستوور یان یاسا كارپێكراوه‌كان بوو. 2 ـ ئه‌گه‌ر له ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌ندا نه‌بوو. 3 ـ ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی پلانی گشتی حكومه‌تی هه‌رێم یا بودجه بوو. دووه‌م: پارێزگار بڕیاره‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌نجومه‌ن له‌ماوه‌یه‌ك له (15) پازده رۆژ زیاتر نه‌بێ له مێژووی پێڕاگه‌یاندنی، له‌گه‌ڵ هۆیه‌كانی ره‌خنه‌گرتنه‌كه‌ی و تێبینیه‌كانیدا. سێیه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌ن پێی داگرت له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی خۆی به‌بێ لابردنی ئه‌و سه‌رپێچیه‌ی كه پارێزگار ده‌ری خستووه، ده‌بێ بینێرێ بۆ دادگای كارگێریی بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری لێ بدات. دوازده‌م: پارێزگار بۆ هه‌یه هه‌ندێ له ده‌سته‌ڵاته‌كانی خۆی به‌جێگره‌كانی یان قایمقام یاخود به‌رێوه‌به‌ری ناحیه، هه‌ریه‌ك له‌كاروباری یه‌كه كارگێڕییه‌كه‌یدا بدات.