مادده‌ی هه‌ژده‌م: یه‌كه‌م: پارێزگار به‌رپرسی یه‌كه‌می جێبه‌جێ كردنه له پارێزگادا و له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ندا به‌رپرسه و له رووی ماف وخزمه‌تی فرمانیه‌وه به‌پله‌ی تایبه‌تی(وه‌كیلی وه‌زاره‌ت) ده‌بێ، و پارێزگار له‌رووی كارگێرییه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به وه‌زاره‌تی ناوخۆوه. دووه‌م: مه‌رجه پالێوراو بۆ پۆستی پارێزگار به‌لایه‌نی كه‌م بڕوانامه‌ی به‌رایی زانكۆی هه‌بێ له‌پاڵ ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه پێویستن له‌ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا بێته‌دی. سێیه‌م: مه‌رسوومێكی هه‌رێمی به دامه‌زراندنی پارێزگار ده‌رده‌چێ له‌ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی هه‌ڵبژاردنی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌وه. چواره‌م: هه‌ر پارێزگاره‌و دوو جێگری ده‌بێ كه بڕوانامه‌ی زانكۆیان هه‌بێ و خاوه‌ن شاره‌زایی و پسپۆڕی بن و به‌پله‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌بن و فه‌رمانی دامه‌زراندیان له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رده‌چێت.