مادده‌ی حه‌ڤده‌م:ده‌سته‌ی جێبه‌جێكار: هه‌ر یه‌كه‌یه‌كی كارگێڕیی ده‌سته‌یه‌كی جێبه‌جێ كردنی ده‌بێ، سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕیی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و سه‌رۆكی فه‌رمانگه خۆجێیه‌تییه‌كان تێیدا ئه‌ندام ده‌بن و تایبه‌تمه‌ند ده‌بن به‌م كاروبارانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵانه‌ی یه‌كه‌ی كارگێڕیی و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی یه‌كه‌ی كارگێڕیی. دووه‌م: ئاماده‌كردنی پلانی گه‌شه پێكردنی یه‌كه‌ی كارگێڕیی. سێیه‌م: جێبه‌جێ كردنی یاسا و بڕیار و ئه‌و رێنماییانه‌ی كه له ده‌سته لاتدرایه‌تی تایبه‌ته‌وه ده‌رچوون. چواره‌م: هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ بابه‌ته هاوبه‌شه‌كاندا. پێنجه‌م: پێشنیازكردنی پرۆژه‌ی بڕیاره‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نی یه‌كه‌ی كارگێڕیی. شه‌شه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه له ئه‌نجومه‌نی یه‌كه‌ی كارگێڕییه‌وه یان له سه‌رۆكی یه‌كه‌ی كارگێڕییه‌وه بۆی هاتووه.