مادده‌ی پازده‌م: 1. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كان سه‌رۆكایه‌تی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كانیان ده‌كه‌ن و له به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنه‌كان به‌رپرسیارن و ڕاده‌ی یاسایی تێیاندا به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ره‌ها ته‌واو ده‌بێ. 2. سه‌رۆك به‌رنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه به ئه‌ندامان راده‌گه‌یه‌نێ و ده‌شێ ئه‌ندام پێشنیازی زیادكردنی مادده‌یه‌ك یا زیاتر بۆ سه‌ر به‌رنامه‌كه بكات و زۆرینه‌ش بۆیان هه‌یه ئه‌مه قه‌بوول بكه‌ن یا ره‌تی بكاته‌وه. 3. ئه‌نجومه‌نه‌كان بۆیان هه‌یه داوای ئاماده‌بوونی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك بكه‌ن له‌و كاروباره‌ی كه په‌یوه‌ندیی به‌فرمانه‌كه‌یه‌وه هه‌یه. 4. ده‌نگدان له ئه‌نجومه‌نه‌كان به‌ئاشكرایی ده‌بێ و ده‌شێ بكرێته نهێنی له‌سه‌ر داوای زۆرینه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامان و بڕیاره‌كان به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئاماده بووان وه‌رده‌گیرێت و له‌كاتی یه‌كسان بووندا، ئه‌و لایه‌نه په‌سند ده‌كرێ كه سه‌رۆك ده‌نگی بۆ ده‌دا.