مادده‌ی چوارده‌م: یه‌كه‌م: پێویسته پاڵێوراو بۆ ئه‌ندامیه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كان ئه‌م مه‌رجانه‌ی لێ بێته‌دی: 1. پێویسته عیراقی بێ و به ته‌واوی شیاو بێ وبیست وپێنج ساڵی له ته‌مه‌نی له كاتی خۆ پالاوتنی دا ته‌واو كرد بێ. 2. پێویسته بۆ پاڵێوراوی ئه‌نجومه‌نه‌كانی پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نه‌كانی خۆجێیه‌تی قه‌زاكان به‌لانی كه‌م بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی یان هاوتاكه‌یان هه‌بێ و بۆ پالێوراوی ئه‌نجومه‌نه خوجێیه‌كانی ناحیه‌كانیش بڕوانامه‌ی بنه‌ڕه‌تی یان هاوتاكه‌یان هه‌بێ. 3. پێویسته خوو ره‌وشت و ناوبانگی باش بێ و به هیچ تاوان و كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه درا بێ. 4. پێویسته له رۆڵه‌كانی یه‌كه كارگێڕییه‌كه بێت به پێی تۆماری باری شارستانی یان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆ ماوه‌یه‌ك له (ده) سالأكه‌متر نه‌بێ لێی دانیشتبێ به‌مه‌رجێك نیشته‌جێ بوونه‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی گۆڕانكاری دیموگرافی نه‌بێت. 5- نابێ له‌كه‌سه‌كانی هێزه چه‌كداره‌كان و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ بێ. 6- نابێ به‌شداریی له‌و تاوانانه‌دا كردبێ كه رژێمی به‌عس نه‌خشه‌ی بۆ كێشابوون یان جێبه‌جێی كردبوون یان ئه‌نجامی دابوون. دووه‌م: ماوه‌ی خولی هه‌ڵبژاردن چوار ساڵی ساڵنامه‌ییه له‌یه‌كه‌م دانیشتنیه‌وه ده‌ست پێده‌كات و به‌كۆتایی هاتنی ساڵی چواره‌م كۆتایی دێت. سێیه‌م: پێویسته ئه‌ندام خۆی بۆ كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن ته‌رخان بكات.