مادده‌ی دوازده‌م: ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی ناحیه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ناحیه له نێوان ئه‌ندامانی به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی له یه‌كه‌م دانیشتنی كه ده‌یبه‌ستێ له‌سه‌ر بانگهێشتی به‌رێوه‌به‌ری ناحیه له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێ و دانیشتنه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندام ده‌به‌سترێ. و ئه‌گه‌ر پاڵێوراوه‌كه به زۆرینه‌ی پێویست سه‌رنه‌كه‌وت، ئه‌وا هه‌ڵبژاردن له‌نێوان ئه‌و دوو پالێوراوه‌دا دووباره ده‌بێته‌وه كه زۆرترین ده‌نگیان هێناوه و ئه‌وه ده‌یباته‌وه كه زۆرینه‌ی به‌ده‌ست دێنێ. دووه‌م: له حاڵه‌تی بانگهێشت نه‌كردنی ئه‌نجومه‌ن بۆ دانیشتن، ئه‌نجومه‌ن له‌خۆیه‌وه له‌كاتژمێر دوانزده‌ی نیوه‌ڕۆی رۆژی پاشتر داده‌نیشێ و به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات. سێیه‌م: به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه له نێوان ئه‌ندامانی و به‌زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی هه‌ڵده‌بژێردرێ و ئه‌گه‌ر هیچ كام له‌پاڵێوراوه‌كان زۆرینه‌ی پێویستیان به‌ده‌ست نه‌هێنا، كێبڕكێ له‌نێوان ئه‌و دووه‌دا ده‌كرێ كه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ست هێناوه و، ئه‌وه‌ش ده‌یباته‌وه كه‌زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست دێنێ. چواره‌م: له‌كارلادانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خۆجێییه‌تی یان به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی 2/3 ی دوو له‌سه‌ر سێی ژماره‌ی ئه‌ندامانی له‌كاتی هاتنه‌دی یه‌كێك له هۆیه‌كانی كه له بڕگه‌ی ((دووه‌م))ی مادده‌ی شه‌شه‌می ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی بودجه‌ی ناحییه و پیشاندانی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پلانی بودجه‌ی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌و و ره‌وانه كردنی بۆ ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا. شه‌شه‌م: چاودێری رێكخستنی به‌كارهێنانی زه‌وی وزاری گشتی له‌نێو رووبه‌ری جوگرافی ناحییه و كاركردن له‌پێناو په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵ و ئاودێری و دارستان و سامانی ئاژه‌ڵی ناوی. حه‌وته‌م: نه‌خشه‌كێشانی سیاسه‌تی گشتی به‌ڕێوه‌بردنی ناحییه و چاودێری كردنی ده‌زگا جێبه‌جێكاره‌كانی و رێكخستنی كرده‌وه‌كانی به‌ڕێوه‌بردن. هه‌شته‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌رنامه‌كانی خزمه‌تگوزاری بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناحییه‌كه. نۆیه‌م: پیشاندانی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دیزاینه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ناحییه به به‌هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا و له چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ی گشتی حكومه‌تی هه‌رێم. ده‌یه‌م: چاودێری و هه‌ڵسه‌نگاندنی چاڵاكییه په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستییه‌كان له‌سنووری ناحییه‌كه و پێشكه‌ش كردنی راسپارده له‌سه‌ریان له‌رێگای ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زاوه. یانزده‌م: هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی دیكه كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا یاخود ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا پێی ده‌دا به‌مه‌رجێك له‌گه‌ڵ یاسا كارپێكراوه‌كاندا ناكۆك نه‌بن. دوانزده‌م: چاودێری كردنی فه‌رمانگه خۆجێیه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی راسپارده‌ی پێویست له‌و باره‌یه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا. سیانزده‌م: دانانی پێڕه‌وی ناخۆ بۆ ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی ناحیه.