مادده‌ی یازده‌م: ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی ناحیه له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی راسته‌وخۆی گشتییه‌وه داده‌مه‌زرێ و له (5) ئه‌ندام بۆ ئه‌و ناحییه‌یه پێكدێ كه ژماره‌ی دانیشتوانی له بیست وپێنج هه‌زار كه‌س كه‌متر بێ و بۆ هه‌ر (25000) هه‌زاركه‌سیش كه له‌ڕاده‌ی دیاری كرا‌و زێتر بێ ئه‌ندامێكی بۆ زیاد ده‌كرێ. به‌مه‌رجێ لیستی پاڵێوراوه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك رێك بخرێ كه رێژه‌ی به‌شداری كردنی ئافره‌تان له ئه‌نجومه‌نه‌كه مسۆگه‌ر بكات كه له (30%) ژماره‌ی ئه‌ندامانی كه‌متر نه‌بێ.