مادده‌ی نۆیه‌م: ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا له نێوان ئه‌ندامانی به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی له یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی كه له‌سه‌ر بانگهێشتی قایمقام له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی په‌سندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌به‌سترێ و دانیشتنه‌كه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندام ده‌بێ و له بارێكدا كه پاڵێوراوه‌كه به زۆرینه‌ی پێویست ده‌رنه‌چوو، دووباره هه‌ڵبژاردن له نێوانی ئه‌و دوو پاڵێوراوه‌دا ده‌كرێ كه زۆرینه‌ی ده‌نگیان وه‌رگرتووه وكامه‌ی زیاتر ده‌نگی وه‌رگرت ئه‌و ده‌رده‌چێ. دووه‌م: له بارێكدا كه ئه‌نجومه‌ن بانگهێشت نه‌كرا بۆ كۆبوونه‌وه ئه‌وا ئه‌نجومه‌ن له خۆیه‌وه له سه‌عات دوازده‌ی نیوه‌ڕۆی رۆژی دوایی به سه‌رۆكایه‌تی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندام كۆده‌بێته‌وه. سێیه‌م: هه‌ڵبژاردنی قایمقام له نێوان ئه‌ندامانی و به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌بێ و ئه‌گه‌ر هیچ پالێوراوێك زۆرینه‌ی پێویستیان نه‌هێنا، ئه‌وا كێبڕكێ له نێوان ئه‌و دوو كه‌سه ده‌بێ كه زۆرترین ده‌نگیان وه‌رگرتووه و ئه‌و كه‌سه به براوه داده‌نرێ كه زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست دێنێ. چواره‌م: له كار لادانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خۆجییه‌تی یان قایمقام به زۆرینه‌ی 2\3ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ده‌بێ له حاڵه‌تێك دا كه یه‌ك له‌و هۆیانه‌ی له‌سه‌ر ئیسپات بوو كه له مادده‌ی (شه‌شه‌م/دووه‌م)ی ئه‌م یاسایه‌دا هاتووه. پێنجه‌م: ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی یه‌كه‌ی كارگیریی قه‌زا و ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین له‌سه‌ر پلانه‌كانی بودجه‌ی فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌خۆی و ناردنی بۆ پارێزگار. شه‌شه‌م: نه‌خشه‌كێشانی سیاسه‌تی گشتی بۆ به‌رێوه‌بردنی قه‌زا و چاودێری كردنی ده‌زگا جێبه‌جێ كاره‌كانی و رێكخستنی كاره كارگێڕییه‌كان. حه‌وته‌م: سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌رنامه‌ی خزمه‌تگوزاریه گشتیه‌كان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه له قه‌زادا. هه‌شته‌م: ده‌ربڕینی هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگی و راوێژ له‌گه‌لأ ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی ناحیه‌كان به جۆرێك كه هاوسه‌نگی و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی به‌دی بێنن. نۆیه‌م: په‌سندكردنی دیزاینه بنه‌ڕه‌تیه‌كان له قه‌زادا به‌هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌لأ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و له چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌ی گشتی حكومه‌تی هه‌رێم دا. ده‌یه‌م: چاودێری كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی چالاكیه په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستیه‌كان له سنووری قه‌زا و پێشكه‌ش كردنی راسپارده له‌ڕێگای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاوه. یازده‌م: چاودێریكردنی رێكخستنی به‌كارهێنانی زه‌وی گشتی له ناو رووبه‌ری جوگرافی قه‌زا و كاركردن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی كشتوكالأ و ئاودێری و دارستان و سامانی ئاژه‌ڵی تێیدا. دوازده‌م: هه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تر كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا پێیده‌دات به‌مه‌رجێك له‌گه‌لأ یاسایه كارپێكراوه‌كاندا ناكۆك نه‌بێ. سێزده‌م: دانانی پێڕه‌وی ناوخۆ بۆ ئه‌نجومه‌نی خۆجێیه‌تی قه‌زا.