مادده‌ی شه‌شه‌م: ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی خواره‌وه‌ی هه‌یه: یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن وجێگره‌كه‌ی له نێوان ئه‌ندامانی به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌ندا كه پارێزگار بانگه‌وازی بۆ ده‌كات له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و له‌بارێكدا كه بانگه‌واز بۆ دانیشتنه‌كه نه‌كرا ئه‌وا ئه‌نجومه‌نه‌كه له خۆیه‌وه كۆ ده‌بێته‌وه له كاتژمێر دوازده‌ی نیوه‌ڕۆی رۆژی شازده‌م له مێژووی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه و دانیشتنه‌كه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندام ده‌بێ. دووه‌م: 1- له سه‌ر كار لادانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن یان جێگره‌كه‌ی له سه‌رداوای سێیه‌كی ژماره‌ی ئه‌ندامانی و به‌ره‌زامه‌ندیی دوو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی به لادراو داده‌نرێت هه‌ر كاتێ مه‌رجێكی ئه‌ندامێتی له ده‌ست بدات یان یه‌كێ له‌م هۆیانه‌یان له‌سه‌ر ساغ بووه‌وه: ا- ده‌ست پیسیی یان خراپ به‌كارهێنانی پایه‌ی فرمانه‌كه‌ی. ب ـ بوون به هۆی به فیڕۆ دانی دارایی گشتی. ج ـ خه‌مساردی یان كه‌مته‌ر خه‌می نواندن به ئه‌نقه‌ست له جێبه‌جی كردنی ئه‌ركه‌كه‌ی. 2- سه‌رۆك یان جێگره‌كه‌ی بۆیان هه‌یه تانووت له بڕیاری لادانیان بده‌ن له لای دادگای كارگێریی تایبه‌ت له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌كه به پێی حوكمه‌كانی یاسای ئه‌نجومه‌نی شوورای هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی (14)ی ساڵی 2008دا. سێیه‌م: 1- هه‌ڵبژاردنی پارێزگار له نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌یه‌كدا كه ئه‌و په‌ڕی (30) سی رۆژ له مێژووی به‌ستنی یه‌كه‌مین دانیشتنیه‌وه. 2- ئه‌گه‌ر هیچ كامێك له پالێوراوه‌كان زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی به ده‌س نه‌هێنا ئه‌وا كێبڕكێ له نێوان ئه‌و دوو پاڵێوراوه ده‌بێ كه زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ست هێناوه و ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان له ده‌نگدانی دووه‌مدا بباته‌وه ئه‌و به ده‌رچوو داده‌نرێت . چواره‌م: 1- لێپچینه‌وه كردن له‌گه‌لأ پارێزگار یان یه‌كێك له جێگره‌كانی له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامانی ده‌بێ و له كاتی قه‌ناعه‌ت نه‌هاتنی زۆرینه‌ی ساده به وه‌ڵامه‌كانی لێپچینه‌وه له‌گه‌لأ كراودا، ئه‌وا داوای لادانیان( الاقاله ) له دانیشتنێكی دووه‌مدا ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه و پارێزگار یان یه‌كێك له جێگره‌كانی به لادراو داده‌نرێن دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌نی ئه‌نجومه‌ن به زۆرینه‌ی دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگی ئه‌ندامانی و، داواكاریی لادانه‌كه یان راسپاردنی، ده‌بێ پشت به یه‌كێك له‌و هۆیانه ببه‌ستێ كه له بڕگه‌ی دووه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه. 2- پارێزگار و دوو جێگره‌كه‌ی بۆیان هه‌یه له ماوه‌ی پازده رۆژ له مێژووی پێڕاگه‌یاندیه‌وه تانووت له بڕیاری له‌سه‌ر كار لادانیان له دادگای كارگێڕی تایبه‌تمه‌ند بده‌ن. پێنجه‌م: 1- ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی ئه‌نجومه‌ن بۆ تۆماركردنی له پروژه‌ی بودجه‌ی پارێزگادا. 2- په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌ی بودجه‌ی پارێزگا كه‌له‌لایان پارێزگاره‌وه‌و به ره‌زامه‌ندی زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامانی ره‌وانه‌ی كراوه، به‌و مه‌رجه‌ی پێوه‌ره یاسایی و سیسته‌میه‌كان له دابه‌شككردنی ته‌رخانكراوه‌كان بۆ سه‌نته‌ری پاریزگا و قه‌زاو ناحیه‌كان ره‌چاو بكرێن و پاشان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رز بكرێته‌وه. شه‌شه‌م: نه‌خشه‌كێشانی سیاسه‌تی گشتی بۆ پارێزگا به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌لأ وه‌زاره‌ته‌كان و دانانی پلانی ستراتیژی بۆ گه‌شه پێدانی به جۆریك كه له‌گه‌لأ گه‌شه‌پێدانی نیشتمانی و هه‌رێمدا بگونجێ. حه‌وته‌م: بڕیاردان له‌سه‌ر پێڕه‌وی ناوخۆ بۆ كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له ماوه‌ی مانگێك له مێژووی یه‌كه‌م دانیشتنیه‌وه. هه‌شته‌م: ده‌رچوواندنی بڕیار و پێڕه‌و و رێنماییه‌كان و پێشكه‌ش كردنی راسپارده‌كان بۆ رێكخستنی كاروباری كارگێریی و دارایی و چاككردنی به‌ڕێوه‌بردنی خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كان له پارێزگا دا. نۆیه‌م: پێشنیازكردنی پرۆژه یاسا تایبه‌تیه‌كان به په‌ره‌پێدانی پارێزگا و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیداره‌وه. ده‌یه‌م: ده‌ستنیشان كردنی پێشینیه‌كانی(اولویات) پارێزگا له پرۆژه‌كان و بۆی هه‌یه هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی خۆجێیه‌تی له ناو بودجه‌ی ساڵانه‌دا هاتبێت بۆ وه‌زاره‌تێك هه‌مواربكات به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵیدا به ره‌زامه‌ندیی زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی به مه‌رجێك ئه‌و هه‌مواركردنه نه‌بێته مایه‌ی زیادبوونی ڕاده‌ی خه‌رج كردنی باسكرا‌و له پلانه‌كان و هه‌روه‌ها به‌و مه‌رجه‌ی كه له‌گه‌لأ كارایی جێبه‌جی كردنی ئامانجه نیشتمانیه‌كان له هه‌رێمدا ناكۆك نه‌بێ و بۆی هه‌یه هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی تر به‌ره‌زامه‌ندیی دوو له سه‌ر سێی ژماره‌ی ئه‌ندامانی هه‌موار بكا یاخود رایبگرێ. یازده‌م: چاودێری كردنی گشت چالاكییه‌كی ده‌سته‌كانی جێبه‌جێ كردنی خۆجێیه‌تی بۆ زامن كردنی باش جێبه‌جێ كردنی كاره‌كانی بێجگه له دادگاكان و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان و پاسه‌وانی هه‌رێم(پێشمه‌رگه) زانكۆ و كۆلێجه‌كان و په‌یمانگاكانی فێركردنی باڵا و تۆژینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی كه تایبه‌تمه‌ندیی فیدرالییان هه‌یه له پارێزگاكه‌دا. دوازده‌م: 1- ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر پاڵاوتنی سێ پالێوراو له ئه‌سڵی پێنج پاڵێوراو كه پارێزگار بۆپڕكردنه‌وه‌ی پۆستی هه‌ردوو جێگری پارێزگا پێشكه‌شیان ده‌كات و فه‌رمانی دامه‌زراندنی دوانیان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رده‌چێ. 2- ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر پاڵاوتنی سێ پالێوراو له ئه‌سڵی پێنج كه‌س كه پارێزگار بۆپڕكردنه‌وه‌ی پۆستی به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان له پارێزگادا پێشكه‌شیان ده‌كات و فه‌رمانی دامه‌زراندنی یه‌كێكیان له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌رده‌چێ. 3- پێشنیاركردنی له‌سه‌ركار لادانی به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان له پارێزگا به زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگی ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر داوای پارێزگار یان 1\5 پێنجیه‌كی ژماره‌ی ئه‌ندامانی وبێرزكردنه‌وه‌ی له رێگای وه‌زیری پسپۆره‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش مافی لادانی هه‌یه به به پشت به‌ستن به بڕگه‌ی دووه‌می ئه‌م مادده‌یه. سێزده‌م: ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕین به زۆرینه‌ی ره‌های ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر پێشنیازی به‌جێ گه‌یاندنی گۆڕانكاریی كارگێڕیی له قه‌زا و ناحیه و گونده‌كان به‌لێكدانیان و له نوێ دانان وگۆڕینی ناو و سه‌نته‌ره‌كانیان و ئه‌وه‌ی لێیان ده‌كه‌وێته‌وه له پێكهاته‌ی كارگێڕی له چوار چێوه‌ی سنووری پارێزگا و ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر پێشنیازی پارێزگار یاخود سێیه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌بێ. چوارده‌م: پێكهێنانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی و كاتی له نێوان ئه‌ندامانی بۆ چاودیری كردنی ده‌زگا یان چالاكی ده‌سته‌كانی جێبه‌جێ كار له‌سه‌ر ئاستی پارێزگا و بۆی هه‌یه پشت به شاره‌زا و راوێژ كاران ببه‌ستێ. پازده‌م : هه‌ڵبژاردنی دروشمێك بۆ پارێزگا كه له كه‌له‌پووری مێژوویی و شارستانیه‌كه‌یه‌وه وه‌رگیرا بێ. شازده‌م: پێشنیاز كردنی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیان پێكه‌وتووان له حاڵه‌تی روودانی كاره‌سات و داوا له حكومه‌تی هه‌رێم بكا له سنووری پارێزگادا یارمه‌تی پێشكه‌ش بكه‌ن. حه‌ڤده‌م: ده‌رچوواندنی بڵاوكراوه‌یه‌كی خۆجێیه‌تی، هه‌موو بڕیار و پێڕه‌وو رێنمایی و ئه‌و فه‌رمان و چالاكییانه‌ی تێدا بلاوبكرێته‌وه كه ئه‌نجومه‌ن ده‌ریان ده‌كات تاكو هاووڵاتییان ئاگاداربن لێیان.