مادده‌ی (5): ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجوومه‌ن ته‌نها بریتی ده‌بێت له‌مانه‌ی خواره‌وه: یه‌كه‌م: به‌دواداچوون و چاودێری كردن (مراقبه)ی گشت چالاكیه‌كانی ده‌زگا و ده‌سته‌كانی جێبه‌جێكردنی خۆجێیه‌تی له پێناو زامنكردنی باش جێبه‌جێكردنی كاره‌كان، جگه له‌و لایه‌نانه‌ی كه له بڕگه‌ی (یازده‌م)ی مادده‌ی (شه‌شه‌م)ی یاسای پارێزگاكان به‌ده‌ركراون. دووه‌م: پێشكه‌شكردنی ڕاوێژ بۆ پارێزگار و هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵیدا له‌م كاروبارانه‌ی خواره‌وه: 1ـ دانانی سیاسه‌تی گشتی پارێزگا. 2ـ ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ی بودجه‌ی پارێزگا و پلانی گه‌شه‌پێدانی و دیاری كردنی ئه‌وله‌ویاته‌كانی. 3ـ ئاماده‌كردنی پڕۆژه یاسا و بڕیار و رێنمایی تایبه‌ت به پارێزگا. 4ـ ده‌ستنیشانكردنی كاندید كراوان بۆ وه‌زیفه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له پارێزگادا. 5ـ په‌ره‌پێدانی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و چاككردنی ئه‌دای دارایی و كارگێڕی له پارێزگادا.