مادده‌ی (2): یه‌كه‌م: به‌ده‌ر له حوكمی مادده‌ی (چواره‌م) له یاسای پارێزگاكان، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجومه‌نێكی تایبه‌تی ده‌بێت كه‌وا ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی له (25) بیست و پێنج ئه‌ندام زیاتر نه‌بێت و، به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستنیشان ده‌كرێن، به‌مه‌رجێك رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی ئافره‌تان له 30% ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی كه‌متر نه‌بێت و، نوێنه‌رایه‌تیی پێكهاته‌ی كاكه‌یی تێدا بێت و، ئه‌ندامه‌كان ئه‌و مه‌رجانه‌یان هه‌بێت كه له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ی مادده‌ی (پێنجه‌م) له یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و قه‌زا و ناحییه‌كان ژماره (4)ی ساڵی 2009 دا هاتوون، وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئه‌ركی وردبینی كردنی مه‌رجه‌كان له ئه‌ستۆ ده‌گرێت. دووه‌م: له‌كاتی كۆتایی هاتنی ئه‌ندامیه‌تی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك، به هه‌مان رێكاری سه‌ره‌وه شوێنه‌كانیان پڕده‌كرێته‌وه.