مادده‌ی سی:
1. پزیشكی ددان، له‌ماوه‌ی حه‌پس و سجن و ده‌سبه‌سه‌ربوونیدا، پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ.
2. پزیشكی ددان، ئه‌گه‌ر به جه‌ریمه‌یه‌كی ئابڕووبه‌ر، په‌یوه‌ندی به‌پیشه‌كه‌یه‌وه هه‌بێ حوكم بدرىَ، ئه‌وه، ئیدی پیشه‌كه‌ی لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێ.
3. ئه‌گه‌ر هاتو پزیشكی ددان جارێكی تریش به جه‌ریمه‌ی په‌یوه‌ندیدار به پیشه‌كه‌یه‌وه حوكمی به‌سه‌ردا درایه‌وه، ئه‌وه، له‌و باره‌دا، ناشێ ناوی تۆمار بكرێته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا به‌پێی پیرۆو به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ش كه له‌سه‌ر پێڕۆكه ده رهێنراون مرافه‌قه‌تی نوێی بداتێ.