مادده‌ی پێنجه‌م:

شناسه ماده: 20581

شماره ماده: 618

مادده‌ی پێنجه‌م: یه‌كه‌م: چونه‌ ناو سه‌ندیكا به‌ پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كی نووسراو ده‌بێ كه‌ پێشكه‌ش به‌ نه‌قیب ده‌كرێ و به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویستیشی پێوه‌ ده‌لكێندرێ. دووه‌م: داواكاری چوونه‌ ناو سه‌ندیكا له‌ ماوه‌ی پانزده‌ رۆژ له‌ مێژووی تۆماركردنیه‌وه‌ ده‌خرێته‌ به‌رده‌می ئه‌نجومه‌ن، ئه‌نجومه‌نیش له‌سه‌ریه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا بیبڕێنێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه‌ تێپه‌ری و نه‌یبڕانده‌وه‌، داواكارییه‌كه‌ به‌ قبوڵكراو داده‌نرێ. سێیه‌م: ئه‌نجومه‌ن بۆی هه‌یه‌ داواكاری چوونه‌ ناو سه‌ندیكا به‌ بریارێكیی هۆدار ره‌فز بكات، وه‌ خودان داواكاریش بۆی هه‌یه‌ له‌ لای دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمدا له‌ ماوه‌ی (30) رۆژ له‌ مێژووی ئاگاداربونیه‌وه‌ تانه‌ی لێ بدا و بڕیاری دادگاش بن بڕه‌.

موضوع: چونه‌ ناو سه‌ندیكا,داواكاری چوونه‌ ناو سه‌ندیكا,بڕیاری دادگاش