مادده‌ی (23)

شناسه ماده: 18832

شماره ماده: 555

مادده‌ی (23) یەكەم: درکاندنى هەر زانیاریەکى نهێنى کە تایبەت بێت بە ڵیکۆڵینەوە و ڕێکاریی و ڕیوشوێنەکان لەلایەن کەسانی پەیوەندیدار و فەرمانبەرانەوە، بەپێى یاسا بەرکارەکان بە تاوان هەژماردەکرێت. دووەم: سەرەڕای هەر سزایەک کە لە یاسا بەرکارەکاندا هەیە، هەر فەرمانبەرێک یان هەر کەسێکی تر سەرپێچی حوکمی بڕگەی (یەکەم)ی ئەم ماددەیە بکات، بە پێبژاردنێک سزا دەدرێت کە لە (10.000.000) دە ملێۆن دینار کەمتر نەبێت و لە (20.000.000) بیست ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.

موضوع: درکاندنى هەر زانیاریەکى نهێنی کە تایبەت بێت بە ڵیکۆڵینەوە و ڕێکاریی و ڕیوشوێنەکان لەلایەن کەسانی پەیوەندیدار و فەرمانبەرانەوە,سزای سەرپێچی حوکمی بڕگەی یەکەم,میزان سزای سەرپێچی حوکمی بڕگەی یەکەم