مادده‌ی (4)

شناسه ماده: 18504

شماره ماده: 547

مادده‌ی (4) یەکەم/ ئەنجومەنى وەزیران دەتوانێت لەسەر پێشنیازى وەزارەت، کۆمپانیاى گشتى یان تێکەڵاو لە بواریى گەشتوگوزارى، بەپێى یاسا بەرکارەکان لە هەرێم، دابمەزرێنێت. دووەم/ ئەو کۆمپانیایانەى کە لە بڕگەى (یەکەم)ى ئەم ماددەیەدا ئاماژەیان پێدراوە، سەربەخۆیى دارایى و کارگێڕییان دەبێت، و پێکهاتە و ئەرک و دەسەڵاتەکانى بە پەیڕەوێک ڕێکدەخرێت کە ئەنجومەنى وەزیران بۆ ئەم مەبەستە دەریدەکات.

موضوع: دابمەزراندنی کۆمپانیاى گشت,سەربەخۆیى دارایى کۆمپانیا,کارگێڕی کۆمپانیا,پێکهاتە و ئەرک و دەسەڵاتەکان